ڕێبەری -ڕێنمایی- وەزارەتی ناوخۆ بۆ شێوازی ژیانکردن لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی
نوێ کراوەتەوە 21 ሚያዝያ 2026
ئامانج لەم ڕێنماییە
ئەم ڕێنماییە بە پلەی یەکەم بۆ ئەو پەناخوازانەیە کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی دەمێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدا کە داواکارییەکەیان بۆ پشتیوانی و یارمەتیدان بە گوێری بڕگەی ٩٥ هەڵدەسەنگێندرێت، یان ئەوانەی کە پشتگیری بڕگە ٩٥یان پێدراوە و چاوەڕێی گواستنەوە دەکەن یان ئەوانەی کە لەسەر پشتیوانی و یارمەتیین بە گوێرەی بڕگەی ٤ن.
ئەم ڕێنماییە زانیاری بەنرخی تێدایە دەربارەی:
-
دەتوانی چاوەڕێی وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان بکەن لە ئێمە.
-
ئەو ڕێکخراوانەی کە ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش دەکەن و دەیگەنن بەوانەی کە پێویستیانە.
-
ئێمە چی لە تۆ چاوەڕێ دەکەین
-
لە کوێ کێشە و نیگەرانییەکان و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخەکان ڕاپۆرت بکرێت
چۆن ئەم نامیلکەیە بەکاربهێنم؟
تکایە ئەم نامیلکەیە بە وردی بخوێنەرەوە. هەر زانیارییەک گرنگە بۆ خۆت و خێزانەکەت وەک تێبینی لای خۆت بینووسە. لەم نامیلکەیەدا زانیاری زۆر هەیە بۆیە تکایە لە شوێنێکی سەلامەتدا بیپارێزەو بیهێڵەرەوە، بۆ ئەوەی دواتر بتوانیت بچیتەوە سەری و ئاماژەی پێبکەیت.
کاتێک دەگەمە خانووەکەم و شوێنی نیشتەجێبوونم چیم پێدەڵێن؟
کاتێک دەگەیتە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی، دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت زانیاری گرنگت پێدەدات کە بۆت بەسوود دەبێت سەبارەت بە:
- شوێنی نیشتەجێبوون کە دابین کراوە بۆ تۆ .
- سەلامەتی و خۆشگوزەرانی تاکەکان، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی بەپەلە یان فریاگوزاری.
- داڕشتن و ڕۆتینی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی و خزمەتگوزارییە بەردەستەکان.
- ڕێنماییەکانی کارکردن بە ئامێرەکان، ئاسانکارییەکان و شتە دانراوەکان کە بۆ ئاسوودەیی و ژیانی گشتی دابینکراوە (لەو شوێنانەی کە گونجاوە).
- پرۆسەی دەستڕاگەیشتن بە پشکنینی تەندروستی و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان.
هەروەها دەستت دگات بە :
- زانیاری دەربارەی دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت و خودی خۆت چاوەڕوانی چی لێیان بکەیت.
- زانیاری دەربارەی یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) و چاوەڕوانی چی لێیان بکرێت و…
- نامیلکەکە، کە زانیاری لەسەر کولتوری بەریتانیا و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەخۆدەگرێت کە لەبەردەستتدان لەکاتێکدا لە بەریتانیا دەژیت. ئەگەر ئەمەت نییە، دەتوانیت داوای کۆپییەک لە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بکەیت https://www.gov.uk/government/publications/asylum-support-uk-rights-and-expectations
ئەگەر تۆ زانیاریی ناساندنت پێ نەووتراوە یان ئەم سەرچاوانەی وەرنەگرتووە، ئەوا تکایە داوا لە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بکە. نامیلکەکان لە شوێنێکی سەلامەتدا هەڵبگرە بۆ ئەوەی دواتر دووبارە بیخوێنیتەوە.
تکایە ئاگاداربن: ئەم بەڵگەنامەیە تەنها بۆ ڕێنماییە و جێگەی هیچ جۆرە یاسا و بڕیارو سیاسەتێکی بڵاوکراوە ناگرێتەوە . ڕێنماییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە پشتگیری و یارمەتی وەردەگرن بەگوێرەی بەشی ٩٨یان وەرگرتووە کە چاوەڕێی بڕیاردان لەسەر داواکارییەکانیان بۆ پشتگیری بەگوێرەی بەشی ٩٥. ئەم ڕێنماییە بۆ ئەو کەسانەش دەگونجێت کە پشتگیری بەشی ٩٥یان پێدراوە بەڵام لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا دەمێننەوە لەکاتێکدا چاوەڕوانی گواستنەوەن بۆ شوێنێکی تر. لەو شوێنانەی کە ڕێکخستنە جیاوازەکان بۆ داواکارانی بەشی 4(2) (پەناخوازانی شکستخواردوو کە بەپێی بەشی 4(2)ی یاسای کۆچبەری و پەنابەری ساڵی 1999 پشتگیری دەکرێن) ئەم نامیلکەیە ڕەنگدانەوەی هەبووە لەسەر ئەوانەش.
تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکە ئەگەر هەر کێشەیەکت هەیە لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون یان پشتگیرییەکەت، یان ئەگەر پێت وایە کە شوێنی نیشتەجێبوونەکە گونجاو نییە بۆ پێداویستییەکانی تۆ (یان کەسانی سەر بە خۆت)، بۆ نموونە، ئەگەر پێویستییەکت هەیە بەهۆی کەمئەندامییەوە. شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر بنەمای ‘بێ هەڵبژاردن’ دابین دەکرێت و تەرخانکردن لەسەر بنەمای بەردەستبوونی سەرچاوە و پێویستی پاراستنی خۆشگوزەرانی تاکەکان دەبێت. یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) داوای لە وەزارەتی ناوخۆ و دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون دەکات لێکۆڵینەوە لە کێشەکە بکەن و چارەسەری بکەن. دەتوانرێت پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکرێت بەم شێوەیە:
وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
وروژاندنی پرسێک یان بابەتێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە: Raise an Issue - Self Service Portal
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر 0808 8010503.
ئەگەر پەیوەندیت بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) کردووە سەبارەت بە کێشەکانی شوێنی نیشتەجێبوونت، و کێشەکان چارەسەر نەکراون، دەتوانیت سکاڵایەکی فەرمی لە دژی دابینکەرەکەت، وەزارەتی ناوخۆ، یان یارمەتی کۆچبەران تۆمار بکەیت. هەندێک جار خەڵک خەمی ئەوەیەتی کە ئەگەر شکات بکات یان سکاڵا بکات ئەوا وەزارەتی ناوخۆ داواکاری پەنابەرییان ڕەتدەکاتەوە یان واز لە پشتیوانی دارایی یان شوێنی نیشتەجێبوونیان دەهێنێت. ئەم قسەیە ڕاست نییە. سکاڵاکان سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوون بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر دەرئەنجامی داواکاری پەنابەریت یان لەسەر شایستەیی تۆ بۆ پشتیوانی و شوێنی نیشتەجێبوون نییە و نابێت.
ئەو ڕێکخراوە گرنگانە کێن و کامانەن کە بەشدارن لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و پشتگیریکردنمدا ؟
یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) ڕێکخراوێکی خێرخوازین، سەربەخۆن لە وەزارەتی ناوخۆ، کە دامەزراون بۆ ئەوەی ئامۆژگاریت پێبدەن، زانیاری دەربارەی پشتگیرییەکانتان، بژاردەکان بۆ ڕاپۆرتکردنی کێشەکان لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوونتان یان بەرزکردنەوەی سکاڵا، یان بۆ ئەوەی بە وەزارەتی ناوخۆ بڵێن سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بارودۆخەکانتان. دەتوانن بەم ڕێگایانەی خوارەوە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکەن: وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
وروژاندنی پرسێک یان بابەتێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە: (URL: یان پۆرتالەکەیانەوە Raise an Issue - Self Service Portal
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر 0808 8010503.
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت. وەزارەتی ناوخۆ کۆمپانیا تایبەتەکان بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونت. لەکاتی گواستنەوەت بۆ خانووەکەت ئەفسەرێکی نیشتەجێبوونت بۆ دیاری دەکرێت کە پێشوازیت لێدەکات لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت و وەڵامی هەر پرسیارێک دەداتەوە کە بتەوێت. دەسەڵاتە خۆجێیەکان کە بە ئەنجومەن یان سارەوانی ناسراون، ئەو بەشەی حکومەتن کە خزمەتگوزاری و ئاسانکاری گشتی لە ناوچەیەکی ناوخۆییدا پێشکەش دەکەن، وەک قوتابخانە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. ئەو خزمەتگوزارییە ناوخۆییانەی کە پێشکەش دەکرێن و هەرکەسێک پێشکەشیان دەکات، ئەوەش بەندە بەو شوێنەی کە تۆی تێدا دەژیت.
دەتوانیت ئەنجومەنی ناوخۆیی خۆت بدۆزیتەوە بە بەکارهێنانی کۆدی پۆستەکەت لەم ناونیشانەدا: ئەنجومەنی ناوخۆیی خۆت بدۆزەرەوە - GOV.UK (www.gov.uk) لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ناوخۆیی خۆتەوە دەتوانیت وردەکارییەکانی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان وەک کتێبخانەکان و گروپەکانی پشتیوانی بدۆزیتەوە.
لە حاڵەتی نائاساییدا چی بکەین
لە ئەگەری حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکی بەپەلە کە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە، ئەگەر تۆ قوربانی تاوان بیت یان گومانت لە تاوانێک هەیە، یان ئەگەر پێویستت بە ڕاپۆرتکردنی ئاگرکەوتنەوە بوو، پێویستە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارە ٩٩٩ بکەیت و بە بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکە بڵێیت کە پێویستت بە چ خزمەتگوزارییەک هەیە – ئاگرکوژێنەوە، پۆلیس یان ئەمبولانس. گرنگە تەنها لە حاڵەتی فریاگوزاریدا ئەم ژمارانە پەیوەندی بکەیت.
ئەگەر ئینگلیزی نازانیت، پێویستە ناوی ئەو زمانە بڵێیت کە دەتەوێت قسەی پێ بکەیت کاتێک بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە ژمارە ٩٩٩ دەکەیت، وەرگێڕێک بۆت دابین دەکرێت ئەگەر وەرگێڕێک بەردەست بوو. پەیوەندیکردن بە ژمارە ٩٩٩ بەخۆڕاییە و بێبەرامبەرە.
پۆلیس: ئەگەر کەسێک توندوتیژی ئەنجام بدات یان هەڕەشەی ئەوە بکات کە توندوتیژی ئەنجام ئەدات، یان ئەگەر شایەتحاڵی تاوانێک بوویت، پێویستە پەیوەندی بە ژمارە ٩٩٩ بکەیت و داوای پۆلیس بکەیت. ئەگەر دەتەوێت تاوانێک ڕاپۆرت بکەیت یان خۆت بویتە قوربانی تاوانێک بەڵام پێویستی بە وەڵامدانەوەی فریاگوزاری نییە ڕووداوێکی کتوپڕ نیە، ئەوا پێویستە پەیوەندی بکەیت بە ژمارە ١٠١. تکایە دڵنیابە کە پەیوەندیکردن بە پۆلیسەوە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر داواکاری پەنابەریت نابێت.
ئاگرکەوتنەوە: ئەگەر ئاگرێک یان نیشانەکانی ئاگرکەوتنەوە وەک دوکەڵت بینی، پێویستە نزیکترین زەنگی ئاگرکوژێنەوە بکەیتەوە پێش ئەوەی بچیتە لای کارمەندانی شوێنی نیشتەجێبوونەکەت نزیک بیتەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ژمارە ٩٩٩ بکەیت بۆ ئەوەی داوای خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە بکەیت. نابێت خۆت نزیک ببیتەوە لە ئاگرەکە یان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگر بدەیت.
ئەمبولانس ( ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری ) : ئەگەر حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکی بەپەلە ڕوویدا کاتێک کەسێک بە سەختی نەخۆش بوو یان بریندار بوو و ژیانی کەوتە مەترسیەوە، ئەوا پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە ٩٩٩ بکەیت و داوای ئەمبولانس بکەیت. بۆ نیگەرانییە پزیشکییە گشتییەکان کە پێویستیان بە ئەمبولانس نییە، پێویستە پەیوەندی بە ژمارە ١١١ بکەیت بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری. دەتوانیت بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە پەیوەندی بە ستافی شوێنی نیشتەجێبوونەکەتەوە بکەیت بۆ پشتگیریکردن و هاوکاریکردن.
خزمەتگوزارییەکان: ئەگەر بۆنی گازت کرد، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارەی فریاگوزاری تۆڕی نیشتمانی گاز بکەیت بە ژمارە 0800 111 999 بۆ ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و وێڵز یان 0800 002 001بۆ ئێرلەندای باکوور و دواتر ڕاستەوخۆ دوای ئەوە کێشەکە ڕاپۆرت بکەیت بۆ یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ).
پرسیارێکت هەیە؟
بکەن.
یان Migrant Help
دەتوانرێت پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە( مایگرەنت هێڵپ) بکرێت بەم شێوەیە:
وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
وروژاندنی پرسێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە: Raise an Issue - Self Service Portal
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر لە 0808 8010503
بەشی یەکەم جۆرەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران و ڕێڕەوی ژیانکردن
بڕی ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ بەڕێکردن (پرۆسێسکردنی) داواکاری پەنابەری دەکرێت جیاواز بێت. ئەمەش بەواتای ئەوەی بەندە بەوەوە کە کەیسەکەت چەندە ئاڵۆزە و چەند کات دەخایەنێت بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە و بەڵگەنامە.
پاڵپشتی پەنابەری، لەوانەش شوێنی نیشتەجێبوون، بۆ ئەو پەناخوازانە دابین دەکرێت کە هیچ ڕێگەیەکی تریان نییە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و سەربەخۆ خۆیان بتوانن بژین. شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەری لەسەر بنەمای ‘بێ هەڵبژاردن’ دابین دەکرێت بۆیە تۆ خۆت ناتوانیت شوێنی نیشتەجێبوون هەڵبژێریت. بەڵام ئەگەر هۆکارێکی تایبەتت هەیە بۆ ئەوەی پێویستت بە نیشتەجێبوون بێت لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، وەزارەتی ناوخۆ ئەمە لەبەرچاو دەگرێت – ڕێنماییەکان سەبارەت بە تەرخانکردنی شوێنی نیشتەجێبوون دەتوانرێت لێرەدا بدۆزرێتەوە: (https://www.gov.uk/government/publications/asylum-accommodation-requests-policy/allocation-of-asylum-accommodation-policy-accessible) دابینکەری نیشتەجێبوونەکەت دەبێت دڵنیابێت لە وەی کەشوێنی نیشتەجێبوون هەر پێداویستییەکی تایبەت کە لەوانەیە هەتبێت بۆت دابین بکات.
دوو جۆری سەرەکی شوێنی نیشتەجێبوونی وەزارەتی ناوخۆ هەیە – شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی (کە دەکرێت هۆتێل یان شوێنی گەورە لەخۆبگرێت)، و شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزەری. کە پێویست ناکات لە شوێنی نیشتەجێبوونی وەزارەتی ناوخۆ بمێنیتەوە، هەروەها دەتوانیت ئەوە هەڵبژێریت کە لەگەڵ خێزانەکەت یان کەسوکارت یان هاوڕێکانت بمێنیتەوە. ئەگەر دەتەوێت ئەم بژاردەیە زیاتر باس بکەیت و زانیاری بزانیت لەبارەیەوە، تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکە.
شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی
لە ئێستادا لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی نیشتەجێیت. شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی بریتییە لە خانووبەرە کە دەکرێت خانووەکە بەتەواوی نانخواردنەوە بێت ، یان نیوە خواردن، یان خۆت خواردنی خۆت دورست بکەیت. بەزۆری شوێنی نیشتەجێبوونی هاوبەشە لە ژینگەیەکی جۆری هۆستێل یان هۆتێل بەڵام لەوانەیە شتێکی تر بێت. بۆ ئەو پەنابەرانەیە کە ئەگەرنا بێبەش دەبن و پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبوونە بەپەلە پێش ئەوەی داواکاری پشتگیریان لە بەشی ٩٥ دیاری بکرێت. هەروەها بۆ ئەو پەنابەرانە دابین دەکرێت کە پشتگیری بەشی ٩٥ (یان بەشی ٤)یان پێدراوە لە کاتێکدا چاوەڕێی گواستنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی درێژخایەنتر (واتە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزاری). ئەو پەناخوازانەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پشتگیرییان پێدراوە، دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا بمێننەوە تاوەکو شوێن بەردەست دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزاریدا یان داواکارییەکە بە تەواوی بڕیاری لەسەر دەدرێت.
بڕی ئەو کاتەی خەڵک لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا دەمێننەوە دەکرێت جیاواز بێت پێش ئەوەی کەسەکە بچێتە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزارەی، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا کاتی چاوەڕوانی زۆرە، بۆیە ئێمە ناتوانین کاتێکی چاوەڕوانی دیاریکراو دەستنیشان بکەین. کەمیی شوێنی نیشتەجێبوونی ناوخۆیی بۆ هەمووان وایە و ئەو کێشەیە هەموو کەسێکی گرتۆتەوە بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی ئەوانەی دەگەنە بەریتانیا و داوای پەنابەری دەکەن، هاوشانی پێویستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ئێستای ئەو کەسانەی کە پێشتر لە ناو بەریتانیادان و بۆ ماوەیەکی بەرچاو لە لیستی چاوەڕوانی نیشتەجێبووندان. ئەمەش بەو مانایەیە کە لەوانەیە تۆ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا بیت، بەڵام دابینکەرەکەت و وەزارەتی ناوخۆ دڵنیا دەبن لەوەی کە پێداویستییەکانتان لەم ماوەیەدا دابین دەکرێن. ئەگەر تۆ پێت وایە کە پێداویستییەکانتان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستاتان دابین ناکرێت، پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکەن بۆ وەرگرتنی یارمەتی. لەوانەیە داوات لێبکرێت بەڵگە لەسەر پێداویستییەکانتان و بۆچی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا دابین ناکرێت. یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) لەوانەیە داوا لە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بکات کە هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەت، یان دەتوانن کێشەکەت ڕەوانەی لای وەزارەتی ناوخۆ بکەن بۆ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا پێویستە گواستنەوەکەت بۆ شوێنێکی تر خێراتر ئەنجام بدرێت.
شوێنی نیشتەجێبوون بەشێوەی ڕاگوزاری
شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزاری بریتییە لە شوێنی نیشتەجێبوونی درێژخایەنتر کە لەلایەن دابینکەرانی شوێنی نیشتەجێبوونەوە بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەدەبرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی دەتوانیت لە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزەریدا بمێنیتەوە تا ئەو کاتەی داواکاری پەنابەریت بە تەواوی دیاری دەکرێت. مەرج نیە کە هەموو کات لە یەک موڵکدا بمێنیتەوە.
ژیانکردن لەگەڵ هاوڕێ یان خێزان و کەسوکار (ژیانی سەربەخۆ)
وەک پەناخوازێک دەتوانیت هەڵبژێریت کە لەگەڵ خێزانەکەت یان کەسوکارەکەت یان هاوڕێکانت بمێنیتەوە لەبری ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیی بمێنیتەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی بڕیاردان دەکەیت لەسەر داوای پەنابەریت. لە کوێ دەژیت کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی داواکاری پەنابەریت نابێت.
ئەگەر تۆ شایستە بیت، لەوانەیە شایستەی یارمەتی بیت بۆ تێچووی ژیانی بنەڕەتی. زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی سەربەخۆ دەتوانرێت لە پشتگیری پەنابەریدا بدۆزرێتەوە: ژیان لەگەڵ هاوڕێیان یان خێزان [بەستەری دابنێ)
هەنگاونان بۆ قۆناغێکی تر دوای بڕیاری داوای پەنابەری.
بڕیاری نەرێنی ( نێگەتیڤ)
ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرایەوە (لەوانەش هەر تانەدانێک) و هیچ منداڵێکت نییە کە لەگەڵتدا بژی، ئەوا دەبێت شوێنی نیشتەجێبوونەکە بەجێبهێڵیت مەگەر داوای جۆرێکی جیاوازی پشتگیری لە وەزارەتی ناوخۆ بکەیت. ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرایەوە و منداڵت لەگەڵتدا دەژین ئەوا پشتگیری پەنابەریت بەردەوام دەبێت. ئەگەر داواکارییەکەت سەرکەوتوو نەبوو و هیچ بەربەستێکی کاتی دیکە نەبوو، چاوەڕوان دەکرێت کە تۆ بەریتانیا بەجێبهێڵیت. ئامۆژگاری و ڕێنمایی لەلایەن یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) پێشکەش دەکرێت بەم زووانە دوای وەرگرتنی بڕیارەکەت لە وەزارەتی ناوخۆ. ئەگەر دەتەوێت هەندێک زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بژاردەیە هەبێت، خزمەتگوزاری گەڕانەوەی خۆبەخشانە لە دووشەممەوە تا هەینی، کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە بەردەستە تەلەفۆن: 0300 004 0202.. (https://www.gov.uk/return-home-voluntarily)
بڕیاری ئەرێنی ( پۆزەتیڤ)
ئەگەر مۆڵەتت پێدرا و جوابت وەرگرت بۆ مانەوە، تۆ و هەر کەسێکی سەر بەخۆت پێویست دەکات بە جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەری ، و پشتگیرییەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەوستێت. ئەگەر مۆڵەتت پێدرا بۆ مانەوەت، ئەوا مافی کارکردنت دەبێت، هەروەها دەتوانیت پەنا بۆ پارەی گشتی ببەیت، بەدوای خانووبەرەدا بگەڕێیت و یارمەتی وەربگریت لەم کارەدا بە هەمان شێوەی دانیشتوانی دیکەی بەریتانیا. ئاگاداربە کە، لەبەر ئەوەی کەمیی خانووبەرە لە بەریتانیا هەیە، دەکرێت کاتێکی زۆری پێبچێت بۆ دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت. هەرچەندە دەسەڵاتی ناوخۆیی زانیاری یان ئامۆژگاریت پێدەدات، بەڵام لەوانەیە پێویستت بە دۆزینەوەی خانووی تایبەتی خۆت بێت. ئامۆژگاری و ڕێنمایی وەک بەشێک لە چاوپێکەوتنی ‘هەنگاونان بۆ داهاتوو’ لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) پێشکەش دەکرێت، کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوای بڕیاردان ئەنجام دەدرێت یان دەتوانرێت بە پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتی ناوخۆیی خۆتەوە بەدەستبهێنرێت.
چاوەڕوانییەکان
تۆ هەمیشە بە ڕێز و دادپەروەری و بێلایەنانە مامەڵەت لەگەڵ دەکرێت. بە هەمان شێوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە تۆیش بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ستاف و ئەو کەسانە بکەن کە لەگەڵیان دەژین.
پێویستە هەر کێشەیەک لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون یان پشتگیرییەکەتدا دورست دەبیت ڕاپۆرتی بکەیت هەر کە هەستت پێکرد، ئەویش بە پەیوەندیکردن بە یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ). داواکاری پەنابەریت یان مافی پاڵپشتی پەنابەریت کاریگەری لەسەر نابێت بەهۆی ڕاپۆرتکردنی کێشەیەک یان بابەتێک کە دورست دەبیت.
نهێنی پارێزی و هاوبەشکردنی زانیاری
وەزارەتی ناوخۆ و دابینکەرانمان زانیارییە کەسییەکانی تۆ دەپارێزن و بە نهێنی دەیهێڵنەوە. هەندێک بارودۆخ هەیە کە ڕەنگە پێویست بکات زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ دەزگاکانی تردا هاوبەش بکەین. لەوانە:
- هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ ئەنجومەنە ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی چاودێری کۆمەڵایەتی، خانووبەرەی تایبەتمەند، یان گونجاندنی موڵک و ماڵی بۆ تۆ بکرێت.
- هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕگەکانی چاوەدێری تەندروستی دروست لە شوێنی خۆیانن بۆ پێداویستییە تەندروستییە گشتیەکانت و هەر حاڵەتێکی پزیشکی.
- هاوبەشکردنی زانیاری بۆ پاراستن یان ‘پارێزگاریکردن’ تۆ و خێزانەکەت، بەتایبەتی منداڵان و گەورەساڵانی لاواز
- هاوبەشکردنی زانیاری پەیوەندیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە تا بتوانن خزمەتگوزاریەکانیان پێشکەش بکەن.
- ڕاپۆرتکردنی بابەتە تاوانکارییەکان بۆ پۆلیس و یارمەتیدان لە پاراستنی سەلامەتیت لە کۆمەڵگادا
- هاوبەشکردنی زانیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری
- ئاشکراکردنی زانیاری سەبارەت بە بابەتی پەیوەندیدار بە ڕێوشوێنی دادگاوە.
هەر دەزگایەک کە ئێمە داتاکانیان لەگەڵیدا هاوبەش بن، پێویستە ڕێز لە نهێنی زانیارییەکانتان بگرێت. دەتوانیت داوا لە ناوخۆ یان ڕێکخراوەکانی تر بکەیت کە ئەو زانیاریانەت پیشان بدەن کە لەبارەی تۆوە لەبەردەستیاندایە لە ڕێگەی “داواکاری دەستڕاگەیشتن بە بابەت” (https://www.gov.uk/government/publications/personal-information-use-in-borders-immigration-and-citizenship/borders-immigration-and-citizenship-privacy-information-notice)
مەرجەکانی پشتیوانیکردن و هاوکاریکردن
- پێویستە ئەو ڕێکخستنانەی گەشتکردن جێبەجێ بکەیت کە بۆت کراوە. بۆ نموونە گواستنەوە بۆ ماڵێکی تر. پێویستە پێشوەختە بە وەزارەتی ناوخۆ بڵێیت ئەگەر هۆکارێک هەبێت کە ڕێگر بێت و ناتوانیت ڕێکخستنەکانی گەشتەکەت جێبەجێ بکەیت.
- پێویستە لە ناونیشانی ڕێگەپێدراو و دیاریکراودا بژیت. پێویستە مۆڵەت لە ئۆفیسی ناوخۆ وەربگریت بە پەیوەندیکردن بە یارمەتی کۆچبەران ئەگەر پلانت هەیە بۆ زیاتر لە ٧ ڕۆژ بە بەردەوامی دوور بیت. نابێت لە هەر ماوەی ٦ مانگدا زیاتر لە ١٤ ڕۆژ یان شەو ئامادەنەبیت.
- پێویستە یاساکانی ئەو شوێنەی کە تێیدا دەمێنیتەوە جێبەجێ بکەیت، دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت یاساکانت پێدەڵێت.
- نابێت بە شێوەیەکی توندوتیژ ڕەفتار بکەیت یان ئازاردانی زارەکی یان جەستەیی بکەیت و دەبێت یاساکانی بەریتانیا جێبەجێ بکەیت. ڕەفتاری توندوتیژ لەوانەیە ببێتە هۆی لێپێچینەوەی تاوانکاری و هەروەها مەترسی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون و پشتگیری داراییت.
- پێویستە بە بەردەوامی دەستت بگات بە پشتگیری دارایی خۆت. کاتێک کە پشتگیری بەشی 95/بەشی 4ت پێدەدرێت، هەفتانە بڕە پارەیەکت پێدەدرێت بۆ دابینکردنی هەر خەرجیەکی زیادە لەکاتێکدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا دەمێنیتەوە.
- پێویستە وەڵامی داواکارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بدەیتەوە. ئەمەش داواکارییەکان وەک:
- زانیاری پەیوەست بە داواکاری پەنابەریت.
- زانیاری پەیوەست بە پشتیوانی پەنابەریت و…
- ئامادەبوونت لە هەر چاوپێکەوتنێکدا کە بۆت دادەنرێت
ئەگەر پابەند نەبیت بە مەرجەکانی پشتگیری خۆت، مەترسی لەدەستدانی پشتگیریەکەت لەسەرە.
گۆڕانکاری لە بارودۆخەکاندا
لە کاتێکدا کە تۆ لە وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێبوون و پشتیوانی پەنابەریت، پێویستە دەستبەجێ بە وەزارەتی ناوخۆ بڵێیت ئەگەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆخەکەتدا ڕوویدا. ئاسانترین ڕێگا بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوەیە ( مایگرەنت هێڵپ). ئەگەر پێویستت بە شوێنی نیشتەجێبوون نەماوە، هێشتا دەتوانیت پشتگیری دارایی وەربگریت، بەڵام دەبێت سەرەتا پرسیار بکەیت (هەرچەندە ئەمە بۆ ئەو کەسانە ڕاست نییە کە بەپێی بەشی 4 پشتگیرییان بۆ دەکرێت).
ئەو گۆڕانکاریانەی لە بارودۆخەکاندا کە دەبێت لەبارەیەوە بە وەزارەتی ناوخۆ بڵێیت بریتین لە:
- ئەگەر پارە یان سەروەت و سامانی دارایی وەربگریت یان دەستت پێ بگات
- ئەگەر سکۆلەرشیپ (پارەی خوێندن) یان هەر خەڵاتێکی تری ئەکادیمی وەربگریت
- ئەگەر کارێکت دەستکەوت (پێویستە پێش بەدەستهێنانی کارێک بزانیت کە ئایا مۆڵەتی کارکردنت هەیە یان نا - Permission to work and volunteering for asylum seekers (accessible) - GOV.UK
- ئەگەر بەبێ ئاگاداری دابینکەرەکانت بچیتە ناونیشانێکی جیاواز، یان بڕیار بدەیت لەگەڵ خێزانەکەت، هاوڕێکانت، یان هاوبەشێک بژیت.
- ئەگەر هاوسەرگیریت کرد، جیابوویتەوە، یان تەڵاقدان، یان هاوبەشی مەدەنی پێکبهێنیت.
- ئەگەر لە نەخۆشخانە یان زیندانی کراویت
- ئەگەر تۆ (یان هاوبەشی ژیانت) دووگیان بوویت یان منداڵت بوو
- ئەگەر هەریەکێک لە منداڵەکانتان قوتابخانە بەجێبهێڵن یان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە
- ئەگەر هەر ئەندامێکی تری خێزانەکەت لە بەریتانیا پەیوەندیت پێوە بکات یان بەریتانیا بەجێبهێڵێت
- ئەگەر هەر کەسێکی تر پەیوەندی بە ماڵەکەتەوە کرد یان دەرچوو
- تۆ ناوەکەت دەگۆڕیت.
- پلانت هەیە بەریتانیا بەجێبهێڵیت و بگەڕێیتەوە ماڵەوە بۆ وولاتی خۆت.
ئەگەر گۆڕانکاری لە بارودۆخەکەتدا پێمان نەڵێیت، ئەوا دەکرێت:
- پشتگیری خۆت لە وەزارەتی ناوخۆ لەدەست بدەیت
- وەرنەگرتنی پشتگیری زیادە کە تۆ مافی ئەوەت هەیە” (واتە- پارەی دووگیانی و منداڵبوون)
- دەبێت هەر پشتگیرییەک کە وەرتگرتووە بیدەیتەوە، کە مافی ئەوەت نەبووە لەو کاتەدا ئەو پشتگیرییە وەربگریت.
- تاوانبار بێت بە تاوانێک بەپێی یاسای کۆچبەری و پەنابەری ساڵی 1999
تانەدان لە بڕیاری پشتگیری پەنابەری
بەزۆری دەتوانیت تانە لە دادگای پلە یەک (پشتیوانی پەنابەری) بدەیت ئەگەر:
- داواکارییەکەت بۆ پاڵپشتی پەنابەری و/یان شوێنی نیشتەجێبوون ڕەتکراوەتەوە.
- بەپێی بەشی 4 پاڵپشتی پەنابەریت وەردەگرت، و وەستاوەو راگیراوە.
- تۆ بەپێی بەشی ٩٥ پشتگیری پەنابەریت وەردەگرت، و پێش ئەوەی ئەو پشتگیرییە کۆتایی پێبێت، رایانگرتوەو وەستاوە.
نامەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ وەردەگریت ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرابێتەوە یان پشتگیرییەکەت وەستابێت بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی بڕیارەکە دراوە. هەروەها لە نامەکەدا پێت دەڵێت کە ئایا دەتوانیت تانە بدەیت و چۆن تانە بدەیت. دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت. دادوەر پێش بڕیاردان گوێ لە هەردوو لایەنی قسەکە دەگرێت. ئەگەر پشتگیرییەکەت ڕاگیرا، و تۆ تانە لەم بڕیارە دەدەیت، بەزۆری پێویستە پشتگیرییەکەت بەردەوام بێت تاوەکو تانەدانەکە کۆتایی دێت و وەڵام ئەدرێیتەوە. فۆڕمی تانەدان دەتوانرێت لەم لینکەدا بدۆزرێتەوە (https://www.gov.uk/appeal-first-tier-asylum-support-tribunal)
دەتوانیت پێش ئەوەی تانە بدەیت یارمەتی و ئامۆژگاری وەربگریت:
- دەتوانیت پەیوەندی بە پڕۆژەی تانەدان لە پشتگیری پەنابەری کە ناسراوە بە (ASAP) بکەیت بۆ نوێنەرایەتی یاسایی بێبەرامبەر ئەگەر فۆڕمی تانەدانەکەت بۆ دادگای پلە یەک (پشتیوانی پەنابەری) ناردبێت. Asylum Support Appeals Project - ASAP
- دەتوانیت پەیوەندی بکەن بە چالاکیی پەنابەران (کە لە ناوچە تایبەتەکانی ئینگلتەرا کاردەکەن) و ئەنجومەنی پەنابەران (ئینگلتەرا و وێڵز) بۆ ئامۆژگاری و پشتگیری - لەوانەیە بتوانن ڕێکخراوێکی تر بدۆزنەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بداتIncreasing justice and tackling poverty - Refugee Action Home - Refugee Council
- هەروەها دەتوانیت ئامۆژگاری یاسایی تر وەربگریت، لەوانەش لە پارێزەر. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی Find legal advice and information: Overview - GOV.UK بکەن
- زانیاری زیاتر دەتوانرێت لەم لینکەدا بدۆزرێتەوە (http://www.gov.uk/appeal-first-tier-asylum-support-tribunal)
بەشی دووەم ڕێکخراوە گرنگەکان
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ چییە؟
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە خۆشگوزەرانی ئاسایش و ئابووری بەریتانیا. وەزارەتی ناوخۆ بەشی سەرەکی حکومەتە بۆ کۆچبەری و پاسپۆرت، سیاسەتی ماددە هۆشبەرەکان، تاوان، ئاگرکوژێنەوە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پۆلیس. ئەو ناوچەیەی وەزارەتی ناوخۆ کە ڕاستەوخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت پێی دەوترێت پەنابەری و پاراستن.
چاوەڕوانی چی بکەم لە وەزارەتی ناوخۆ؟
داواکاری پەنابەریت لەلایەن تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی پەنابەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کڕیارەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و هەڵدەسەنگێندرێت. ئەمە بەشێکە لە وەزارەتی ناوخۆ. ئیتر ئەگەر داواکاری مافی پەنابەریت سەرکەوتوو بێت یان نا، بەندە بە هەڵسەنگاندنی ئەوانەوە، و ئەوان لە پەیوەندیدا دەبن لەگەڵ تۆ سەبارەت بەو بڕیارەی کە دەدرێت.
تیمەکانی پشتگیری پەنابەری لە ناو وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسیارن لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە تۆ چ پشتگیرییەک بەدەستبهێنیت و لە سەرپەرشتیکردنی ئەو دابینکەرانەی کە ئەم پشتگیرییە پێشکەش دەکەن. هەروەها تیمەکانی پشتگیری پەنابەری دڵنیا دەبن لەوەی کە ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن دابینکەرانی شوێنی نیشتەجێبوونمانەوە پێشکەش دەکرێن، ئەو چاوەڕوانییانە دەگونجێن کە لەم نامیلکەیەدا هاتووە.
وەزارەتی ناوخۆ چاوەڕوانی چی لەمن دەکات؟
وەزارەتی ناوخۆ داوا دەکات کە تۆ پابەند بیت بە هەموو مەرجەکانی پشتگیری خۆتەوە، و کە تۆ باسی هەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆخەکەتدا ڕووبدات پێیان بڵێێت باسی بکەیت بۆیان . ئەگەر تۆ نەیکەیت، ئەگەری زۆرە کاریگەری لەسەر مافی بەردەوامی تۆ بۆ پشتیوانی و پشتگیری هەبێت.
هەر نامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆت نێردراوە پشتگوێ مەخە چونکە ئەمە دەکرێت ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی پشتگیرییەکەت یان وەستاندنی. ئەگەر دڵنیا نیت کە نامەکە چیە و مانای چییە، پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و ڕێنمایی.
دەتوانن زانیاری زیاتر لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی حکومەت پێشکەشی دەکەن لە ڕێگەی سەردانی Welcome to GOV.UK بزانن
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونت
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون چییە؟
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون بریتییە لە کۆمپانیایەک کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە گرێبەستی لەگەڵ کراوە بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەناخوازان و پاراستنی شوێنی نیشتەجێبوونەکە. دابینکەرانی شوێنی نیشتەجێبوون بەپێی شوێنەکە جیاوازن.
چاوەڕوانی چی بکەم لە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونم؟
- ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون پێشکەشی دەکات بریتین لە:
- دابینکردن و پاراستنی شوێنی نیشتەجێبوون و مۆبیلیات و ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی پاکی و سەلامەتی و پێداویستیەکان
- پێشەکییەک بۆ شوێنی نیشتەجێبوون کاتێک دەگەیتە سوێنەکە، لەوانەش زانیاری دەربارەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەبەردەستتدان.
- دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بە خۆراکەوە، خزمەتگوزاری خۆراک کە پێکهاتووە لە سێ ژەم لە ڕۆژێکدا و دەستڕاگەیشتن بە کەلوپەلی سەرەکی پاکوخاوێنی کەسی و کەلوپەلی تەوالێت و حەمام.
یانیش بۆ ئەوانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆئامادەکردندان، پارەی کاش بۆ دابینکردنی تێچووی ئەمانە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەمانە دابین بکرێن. بۆ تێبینی، ئەوانەی لە پشتگیری بەشی 4دان مافی پشتگیری نەختینەیان نییە و پارەیان پێدەدرێت کە دەخرێتە سەر کارتی ئاسپێن ئەگەر پێویست بێت).
- ژنانی دووگیان و کۆرپە مافی دابینکردنی خۆراکی زیادەیان هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکی و ژیانی زیادەکانیان (دەستڕاگەیشتن بە دایبی ، شیری ووشک، شیر، زیادکردنی دابینکردنی خۆراک، ئامێری پاککردنەوەی شووشەی منداڵ و هتد)، لەکاتێکدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی تەواو یان نیوە خواردندان.
- پێشخستنی بارودۆخ و باشی خۆت، لەوانەش ڕەوانەکردن بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکان کە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەرگێڕان و وەرگێڕانی زارەکی لە شوێنی پێویست لە کاتی پەیوەندیکردن لەگەڵت
- ڕوونکردنەوەی پرۆسەی فیدباک و سکاڵاکان بۆت و چارەسەرکردنی هەر سکاڵایەک لە ماوەی 5 ڕۆژی کارکردندا لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت
- بەڕێوەبردنی ڕەفتاری دژە کۆمەڵایەتی یان تێکدەر کە لەوانەیە لە شوێنی نیشتەجێبووندا ڕووبدات.
- ئاگادارکردنەوەت لە کوێ نزیکترین کلینیکی پزیشکی گشتی (پزیشکان) بەردەستە یان یارمەتیت دەدات بۆ ناو تۆمارکردن لە پزیشکی گشتی ئەگەر حاڵەتێکی پزیشکی پێشتر هەبوو (مەگەر پەرستارێکی پزیشکی لە شوێنی کارەکەت بەردەست نەبێت)
- یارمەتیدانی تۆ بۆ دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی ئەگەر پێویستت پێی بێت کاتێک دەگەیت، یان لە ماوەی کاتەکەتدا لە شوێنی نیشتەجێبوون (ئەمە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرانی خۆشگوزەرانی نیشتەجێبوو، تیمەکانی پاراستن، یان بەڕێوەبەرانی نیشتەجێبوون ڕێکبخرێت)
- دابینکردنی پشتگیری بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری لە وەرگرتنی پشتگیری بەشی 4 و بەشی 98 لەگەڵ یارمەتی گەشتکردن - یان بە دابینکردنی گواستنەوە یان پێدانی بلیتی گواستنەوەی گشتی - بۆ چاوپێکەوتنی پزیشک، پزیشکی ددان، و نەخۆشخانە، چاوپێکەوتنی پێش لەدایکبوون یان دوای لەدایکبوون، یان بۆ گەشتکردن بۆ تۆمارکردنی لەدایکبوون یان مردنی ئەندامانی خێزان. تکایە ئاگاداربە کە پێویستە لە هەر شوێنێک کە دەتوانیت خزمەتگوزارییە تەندروستییە ناوخۆییەکان و گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنیت، و پێویستە بەڵگەی هەر چاوپێکەوتنێک (بۆ نموونە، نامەی چاوپێکەوتن) پێشکەش بکەیت و زۆرترین ئاگاداری بدەیت بە دابینکەرەکەت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانرێت ئەمە لە کاتێکی گونجاودا ڕێکبخرێت. بۆ هەر کێشەیەک کە پەیوەندی بە گواستنەوەوە هەیە، تکایە پەیوەندی بکەن بە یارمەتی کۆچبەران.
ئەگەر هەر کێشەیەکت هەبوو لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت لە ماوەی مانەوەت لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی پێویستە لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە باسیان بکەیت لە ڕێگەی:
وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
وروژاندنی پرسێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە
Raise an Issue - Self Service Portal
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر لە 0808 8010503..
پاشان بەناوی تۆوە پرسەکە لەگەڵ دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت دەوروژێنن. بۆ زانیاری زیاتر سەیری ‘ڕاپۆرتکردنی پرس و سکاڵا’ بکە.
پێویست ناکات لە شوێنی نیشتەجێبوونی وەزارەتیی ناوخۆ بژیت؛ دەتوانیت هەڵبژێریت کە لەگەڵ خێزانەکەت یان هاوڕێکانت بمێنیتەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی بڕیارێک دەکەیت لەسەر داوای مافی پەنابەریت. لە کوێ دەژیت کاریگەری لەسەر دەرئەنجامی داواکاری پەنابەریت نابێت. زانیاری زیاتر لەسەر ژیانی سەربەخۆ دەتوانرێت بدۆزرێتەوە پشتگیری پەنابەری: ژیان لەگەڵ هاوڕێیان یان خێزان [لینکی
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونم چاوەڕوانی چیم لێدەکات؟
پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوون بکەیت. ئەمەش بریتییە لە پاک ڕاگرتنی و ئاگاداربوون لەوەی زیان بە ئامێر و شتە جێگیرەکن -فیتینگەکانی ناو موڵکەکە نەگەیەنێت.
هەروەها پێویستە ڕێز لە هەر کەسێک بگرێت کە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت لەگەڵدا هاوبەشە و هەر ستافێک کە چاوت پێی دەکەوێت.
یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ)
یارمەتی کۆچبەران چییە؟
یارمەتی کۆچبەران ڕێکخراوێکی خێرخوازییە کە خزمەتگوزارییەکی نیشتمانی بە ناوی ئامۆژگاری، ڕاپۆرتکردنی کێشە و شایستەیی (AIRE) ئەمەش جیاوازە لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەدەبات. یارمەتی کۆچبەران دەتوانێت ئامۆژگاری و ڕێنمایی سەربەخۆتان پێشکەش بکات سەبارەت بە پرۆسەی پەنابەری و مافەکانتان. هەروەها دەتوانن ئاراستەت بکەن بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیکە کە لە بەریتانیا بەردەستن.
چاوەڕوانی چی بکەم لە یارمەتی کۆچبەران؟
یارمەتی کۆچبەران یارمەتیت دەدات بۆ دەستگەیشتن بە پشتگیری دارایی، شوێنی نیشتەجێبوون، ئامۆژگاری یاسایی و خزمەتگوزارییەکانی تر کە بەپێی یاسا مافی ئەوەت هەیە. ئەوان زانیاری دەدەن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە تێگەیشتن لە پرۆسەی پەنابەری، شایستە پاڵپشتییەکانت و چۆن دەتوانیت دەستت بگات بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی دیکە (لەوانەش چاودێری تەندروستی و ڕاوێژکاری یاسایی) پێش چاوپێکەوتنی پەنابەریت. ئەگەر پێویست بوو دەتوانیت دەستت بگات بە وەرگێڕ و ئەمەش پێویستە لە سەرەتای پەیوەندییەکەدا داوای بکرێت.
هێڵی یارمەتی بێبەرامبەری یارمەتی کۆچبەران دەتوانێت بە زمانی خۆت ئامۆژگاریت بکات. ئەو بابەتانەی کە دەتوانن هاوکاری بکەن بریتین لە:
- چۆنیەتی داوای مافی پەنابەری
- پاڵپشتی دارایی
- دۆزینەوەی نوێنەرایەتی یاسایی
- پرۆسەکانی پەنابەری
- دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی
- پشتگیری لە شوێنی نیشتەجێبوون
دەتوانن لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە سکاڵا لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بەرز بکەنەوە؛ بەڵام ئەمە دەبێت پەیوەندی بە شوێنی نیشتەجێبوون یان پشتیوانی پەنابەرییەوە هەبێت. سەرەتا دەبێت هەر نیگەرانییەک لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە لە قۆناغی یەکەمدا وروژێنیت، پێش ئەوەی بچیتە سەر هەر جۆرە کارێکی تری کار یان سکاڵا.
سکاڵا سەبارەت بە داواکاری پەنابەری یان تانەدان لە داواکاری پەنابەریت وەرناگیرێت، و پێویستە ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت کە لە نامە پەیوەندیدارەکاندا هاتووە بۆ پێشخستنی ئەمانە.
ڤیزەی ئەلیکترۆنی، کارتی تۆمارکردنی داواکاری (ARC) و کێشەکانی مۆڵەتی کارکردن (PTW) نابێت لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران وروژێنرێن. لەبری ئەوە دەتوانیت کێشەکانی ئەم خزمەتگوزاریانە ڕاپۆرت بکەیت (http://www.gov.uk)
- ڤیزەی ئەلیکترۆنی - (https://www.gov.uk/evisa/report-error-evisa)
- کارتی بایۆمیتری Application registration card (ARC) - GOV.UK
- ناتوانیت کاربکەیت لەکاتێکدا داواکاری پەنابەریت لەبەرچاو دەگیرێت لە ماوەی ١٢ مانگی یەکەمدا. ئەمەش نایاساییە. بەڵام ئەگەر زیاتر لە ١٢ مانگە چاوەڕێی بڕیاری داوای مافی پەنابەریت دەکەیت دەتوانیت داوای مۆڵەتی کارکردن بکەیت. ئەو کارانەی کە دەتوانیت بیکەیت تەنها لە ڕۆڵی تایبەتدا سنووردارە. تۆ دەتوانیت، و هاندەربیت، خۆبەخشانە کار بکەیت لەکاتێکدا چاوەڕێی بڕیاری داوای پەنابەریت دەکەیت.
- PTW - (https://www.gov.uk/government/publications/working-whilst-an-asylum-claim-is-considered/working-in-the-uk-whilst-an-asylum-case-is-considered)
هێڵی هاوکاری یارمەتی کۆچبەران یارمەتی هەموو پەناخوازان دەدات، و هێڵەکانی تەلەفۆن دەکریت سەرقاڵ و مەشغوڵ بن کە لەوانەیە ببێتە هۆی دواکەوتنی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکەت. تکایە سەبر بگرن و پەیوەندیەکەت بە زووترین کات وەڵام دەدرێتەوە. لە هەر شوێنێک کە دەتوانرێت، تکایە بیر لە بەکارهێنانی فەنکشنەکانی وێبچات و بەرزکردنەوەی داواکاری و سکاڵا بکەرەوە بۆ پرسیارە ناپەلەییەکان.
هەروەها یارمەتی کۆچبەران دەتوانێت یارمەتیت بدات لە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری بۆ پاڵپشتی دارایی و شوێنی نیشتەجێبوون (پشتیوانی پەنابەری) (ASF1) یان داواکاری بۆ پاڵپشتی پەنابەری زیادە (ASF2). هەروەها یارمەتیدەر دەبن ئەگەر پێویستت بە گۆڕینی بارودۆخەکە بە وەزارەتی ناوخۆ بڵێیت.
یارمەتی کۆچبەران ناتوانێت ئامۆژگاری یاسایی یان نوێنەرایەتی پێشکەش بکات. دەتوانن زانیاری لەسەر چۆنیەتی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە یاساییەکان بدەن. هەروەها دەتوانن لەhttp://www.gov.uk/find-a-legal-adviser) بەدوای ڕاوێژکاری یاساییدا بگەڕێن
هەروەها پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکرێت ئەگەر دەتەوێت سکاڵا لەسەر دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت، دابینکەری پارەدان، وەزارەتی ناوخۆ، یان خودی خۆیان یارمەتی کۆچبەران تۆمار بکەیت. ئەگەر هەر کێشەیەکت لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا هەبوو، پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت. زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە دەتوانرێت لە نامیلکەی سکاڵاکان سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوون بە هیچ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر دەرئەنجامی داواکاری پەنابەریت یان لەسەر شایستەیی تۆ بۆ پشتیوانی و شوێنی نیشتەجێبوون نییە.
یارمەتی کۆچبەران چاوەڕوانی چیم لێدەکات؟
- کاتێک پەیوەندی لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران دەکەیت، تکایە هەر ژمارەیەکی ئاماژە لە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی ناوخۆیی خۆت لەبەردەستدا بێت چونکە داوات لێدەکرێت.
- ئامادەبوون لە هەر چاوپێکەوتنێک کە بۆت دانراوە. هەر زانیارییەک یان بەڵگەنامەیەک کە پەیوەندی بە داواکارییەکەتەوە هەبێت، وەربگرە.
- لە هەر کاتێکدا کە دەتوانیت لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران قسە بکە لەجیاتی ئەوەی داوا لە هاوڕێکانت یان خێزانەکەت بکەیت کە بەناوی تۆوە قسە لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران بکەن. نیگەران مەبە ئەگەر بە ئینگلیزی نازانیت قسە بکەیت یان تێیان بگەیەنیت، وەرگێڕەکان بەردەست دەبن.
- •پێش ئەوەی پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت یان بەشداری کۆبوونەوەیەک بکەیت، تێبینیەکان و ئەو شتانە بنووسە، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی کارا مامەڵە لەگەڵ هەموو پرسیارەکانتدا بکرێت.
- تا دەتوانن بە تەواوی وەڵامی پرسیارەکانی ڕاوێژکارەکانیان بدەنەوە. ئەوان ڕاهێنراون لەسەر ئەو پرسیارانەی کە پێویستە بیکەن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە پرسیارەکەتدا.
- ئاگاداریان بکەرەوە لە هەر گۆڕانکارییەک لە وردەکارییەکانی پەیوەندیکردن وەک ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیڵ.
- یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) هەمیشە ناسنامەکەت پشتڕاست دەکاتەوە و هەرگیز زانیاری کەسی بۆ لایەنەکانی تر ئاشکرا ناکات. ئەگەر دەتەوێت کەسێک یان ڕێکخراوێکی تر بەناوی تۆوە کار بکات، پێویستە نامەی دەسەڵات پێدان بەو کەسە واژۆ بکەیت یان ڕەزامەندی زارەکی بدەیت کاتێک لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران قسە دەکەیت، بۆ ئاسانکاری بۆ ئەم کارە. بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە، پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن. هەروەها دەتوانن فۆڕمی ڕەزامەندی لێرە بدۆزنەوە: URL: consent-form-third-party-final.pdf
یارمەتی کۆچبەران ڕەفتاری سووکایەتیکردن، هەڕەشەکردن، یان شەڕانگێزی قبوڵ ناکات. ستافەکەیان بە ئیحترام و ڕێزەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەن. تکایە هەمان شت لەلایەن ئەوانیشەوە لە تۆ چاوەروان دەکرێت .
پەیوەندیکردن بە یارمەتی کۆچبەران
دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە یارمەتی کۆچبەران لە ڕێگەی:
-
وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
-
وروژاندنی پرسێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە: Raise an Issue - Self Service Portal
-
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر لە 0808 8010503.
ئەم خزمەتگوزاریانە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و ٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا بەردەستن و خزمەتگوزاری وەرگێڕانی تەواو پێشکەش دەکەن. تکایە ئاگاداربە: ئەگەر تۆ لە شوێنی ناپیر نیشتەجێیت، کارمەندانی یارمەتی کۆچبەران لە شوێنەکەدا بەردەستن و دەتوانن هاوکاریت بکەن.
زانیاری زیاتر و ئامۆژگاری وەرگێڕدراو بە ١٠ زمان لە ماڵپەڕی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help بەردەستە
بەشی سێیەم ڕاپۆرتکردنی پرس و سکاڵا
ئەگەر کێشەیەکت هەیە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت یان پشتگیرییەکانت یان دەتەوێت سکاڵا لەسەر هەریەکێک لە ڕێکخراوەکانی ناو ئەم پاکێجە بکەیت، پێویستە بە زووترین کات لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە ئەمە بکەیت.
هەر سکاڵایەک یان پرسێک کە وروژێنرێت کاریگەری لەسەر داواکاری پەنابەریت یان مافی بەردەوامی تۆ بۆ پشتیوانی نابێت. پێویستە هەست بە ئاسوودەیی بکەیت کە بزانیت هەر سکاڵایەک کە وەرتگرتووە بە جددی وەرگیراوە و لەلایەن ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەو هەڵانەی کە ڕاپۆرت دەکرێن لە ماوەی دیاریکراودا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت بەپێی جۆری هەڵەکە. نموونە دەتوانرێت سەیری بکەیت لە بەشی ‘ئەگەر هەڵەکە لەم ماوەیەدا چارەسەر نەکرا، پێویستە جارێکی تر پەیوەندییان پێوە بکەیتەوە و کێشەکە خێراتر سەیر دەکەن. Migrant Help
گرنگە ئەگەر دەتەوێت سکالا و گازندە لەسەر هەر لایەنێکی شوێنی نیشتەجێبوون یان پشتگیرییەکەت بکەیت، بە زووترین کات بیکەیت. پێشوازی لە فیدباک و گلەییەکان دەکرێت چونکە یارمەتیدەر دەبن لە باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش دەکرێن. پێویستە پرۆسەی سکاڵاکان پێش گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی فەرمی زیاتر سەبارەت بە پرسێک پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی دەرفەت بە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون و/یان وەزارەتی ناوخۆ بدرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە نیگەرانییەکانتان.
پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت سەبارەت بە:
- کێشەکانی چاککردنەوە – بۆ ڕاپۆرتکردنی کێشەکان لەگەڵ شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەریت. ئەوان بەناوی تۆوە لەگەڵ دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون قسە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە (بڕوانە “چاکردنەوە و چاکسازییەکان” لە لاپەڕەی 24 لە خوارەوە).
- داواکاری یارمەتیدان – ئەگەر هەست دەکەیت مەترسی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانی خۆت یان خێزانەکەت هەیە. ئەمە دەتوانێت ڕاپۆرتکردنی گومانی پشتگوێخستنی منداڵان، توندوتیژی خێزانی، ئازاردانی سێکسی یان ئیستغلالکردن، ڕەفتاری دژە کۆمەڵایەتی، بێبەشی یان بێ ماڵ و حاڵ یان گومانی توندڕەوی یان توندڕەوی بێت.
- یارمەتی کۆچبەران داواکارییەکە یان ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی دابینکەرەکەت دەکات، کە دواتر بەرپرسیارە لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک کە بە پێویستی دەزانێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و خۆشگوزەرانی تۆ لەوانەش ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و، لە شوێنی گونجاودا، پۆلیس.
- سکاڵاکان – ئەگەر دەتەوێت سکاڵایەک سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن یارمەتی کۆچبەرانەوە پێشکەش دەکرێن، دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت، دابینکەری پارەی پاڵپشتی پەنابەری، یان وەزارەتی ناوخۆ تۆمار بکەیت، پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت و داوای سکاڵا بکەیت بۆ لێکۆڵینەوە و وەڵامدانەوە پێش ئەوەی هەر ڕێوشوێنێکی فەرمی زیاتر بگرێتەبەر.
- فیدباک – بۆ باشترکردنی بەردەوامی ئەو پشتگیرییەی کە بەردەستە بە درێژایی ڕێڕەوی بەڕێوەچوونی داواکاری پەنابەریت. دەتوانیت بە یارمەتی کۆچبەران بڵێیت دەربارەی ئەزموونی خۆت لە خزمەتگوزارییەکانیان، دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونت، دابینکەری پارەی پشتگیری پەنابەری، یان وەزارەتی ناوخۆ. سەرنجەکانتان دەگوازنەوە بۆ ڕێکخراوی گونجاو.
بۆ ئەم مەبەستە، پەیوەندی بکەن 0808 8010 503، چوونە ناو وێبچات لە یان وروژاندنی کێشەیەک لە Migrant Help Web Chat
Raise an Issue - Self Service Portal
پێویستە دەستڕاگەیشتن بە تەلەفۆن لەناو شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا بۆت بەردەست بکرێت مەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆڕایی نیشتەجێ بیت. ئەگەر کێشەت هەیە لە دیاریکردنی شوێنی ئەمە، تکایە پەیوەندی بە ئەندامێکی ستافەوە بکە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت. هەروەها لەوانەیە بتوانیت لە کتێبخانەی ناوخۆیی خۆتدا بێ بەرامبەر دەستت بگات بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
بابەتەکە و پرسەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران دەوروژێنرێت یان دڵنیا دەبن لەوەی کە دابینکەری پەیوەندیدار مامەڵەی لەگەڵ دەکات. ڕاوێژکارەکانیان هێڵی کاتیت پێدەدەن کە چەندە خێرا دەتوانیت چاوەڕێی چارەسەرکردنی ئەو پرسە بکەیت.
هەرچەندە دەتوانیت پەیوەندی بە ستافی شوێنی نیشتەجێبوونەکەتەوە بکەیت بۆ هەر کێشەیەک کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەزموونەکەتەوە هەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا (بۆ نموونە سەبارەت بە خواردن، دەستڕاگەیشتن بە کەلوپەلی تەوالێت و پێداویستییە سەرەکییەکان، زانیاری دەربارەی جێگیرکراوەکانی ناو ماڵەکەت وەک جلشۆر و هتد)، تکایە بەم شێوەیە کێشەی چاککردنەوە یان کێشەکان لەگەڵ پشتگیری دارایی خۆتدا وروژێنە. لەبری ئەوە، تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەم کێشانە ڕاپۆرت بکەن. ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە پرسەکەت بە فەرمی تۆمار دەکرێت و چاودێری دەکرێت بۆ چارەسەرێکی کاریگەر.
ئاسپێن کارت و پرسەکانی پارەدان
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە ئەوەندەی کە پەیوەندی لەگەڵ کارتی ئاسپێنەکەتدا هەیە، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بە دابینکەری پشتگیری خزمەتگوزارییە داراییەکانی پێشوەختە (PFS) بکەیت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە 0800 246 1327 کاتێک پەیوەندیت پێوەکرا، دەتوانرێت پشتگیری لەگەڵ یەکیک لەو سێ بژاردەی خوارەوە دابین بکرێت:
- ئاشکراکردنی PIN
- بەدوادچوون بۆ پارەی ماا
- ونبوون و دزراو - بلۆکی کارت.
ئەم خزمەتگوزاریە بە ١٠ زمان بەردەستە، لەگەڵ زمانی ئینگلیزی. لە ئێستادا ئەم بژاردەی زمانانە لەبەردەستدایە: ئینگلیزی، ئەلبانی، ئەمهاری، عەرەبی، چینی، فارسی، کوردی، پشتۆی، پەنجابی، دیگرینیا، ئوردو.
ئەگەر هەر کێشەیەکی ترت هەبوو کە پەیوەندی بە کارتی ئاسپێن یان پارەی پەنابەریتەوە هەبێت، پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت کە بەناوی تۆوە پرسەکە لەگەڵ لایەنی گونجاو دەوروژێنێت.
گلەیی لە دابینکەران
سکاڵاکانی پەیوەست بەو خزمەتگوزارییەی کە لە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت، دابینکەری پارەی پشتگیری یان یارمەتی کۆچبەرانەوە وەرگیراون، پێویستە لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە ئەنجام بدرێن. بۆ ئەم مەبەستە، پەیوەندی بکەن بە 0808 8010 503، چوونە ناو وێبچات لە یان وروژاندنی کێشەیەک لە دابینکەرەکەت ئامانجی چارەسەرکردن و وەڵامدانەوەی سکاڵاکەت دەبێت لە ماوەی 5 ڕۆژی کارکردندا. ئەگەر لەلایەن دابینکەری پەیوەندیدارەوە چارەسەر نەکرێت، یان تۆ لە وەڵامەکە دڵخۆش نیت، یارمەتی کۆچبەران سکاڵاکەت دەنێرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ .
Raise an Issue - Self Service Portal
کاتێک سکاڵایەک لەسەر دابینکەرێک دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئامانجی دەبێت لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی کارکردندا وەڵام بداتەوە. ئەگەر تۆ لە وەڵامەکەمان ناڕازیت، دەتوانیت لە ماوەی سێ مانگدا لە بەرواری وەڵامدانەوە سکاڵاکەت بەرز بکەیتەوە بۆ پشکنەری سەربەخۆی سکاڵاکان (IEC) بەم شێوەیە: ئیمەیڵ یان نووسین بۆ PO BOX 6147, SHEFFIELD, S2 9JD. بەڵام تکایە تێبینی بکە کە لە کاتێکدا IEC دەتوانێت شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ سکاڵاکەتدا بپشکنێت، بەڵام ناتوانێت سەیری سکاڵاکان بکات سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی کە هیچ مەرجێکی گرێبەستییان نییە. (ئیمەیڵ بۆ:iec@homeoffice.gov.uk)
ئەگەر بڕیارت دا سکاڵاکەت بەرز بکەیتەوە بۆ IEC، پێویستە کۆپییەکی وەڵامی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سکاڵای سەرەتایی خۆتیان پێ بدەیت شانبەشانی هەر بەڵگەیەک کە پێشکەشت کردووە.
زانیاری زیاتر سەبارەت بە پشکنەری سەربەخۆی سکاڵاکان و ڕێنماییەکان لەکاتی سکاڵاکردن لە IEC دەتوانرێت لە ماڵپەڕی حکومەتدا بدۆزرێتەوە (https://www.gov.uk/guidance/make-a-complaint-to-the-independent-examiner-of-complaints)
ئەگەر هێشتا ناڕازیت لە وەڵامی IEC بۆ سکاڵاکەت، دەتوانرێت ئەمە لە چاودێرانی پەرلەمان و خزمەتگوزاری تەندروستی وروژێنرێت. چاودێر بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر ئەو سکاڵایانە کە لەلایەن NHS، وەزارەتەکانی حکومەت و هەندێک ڕێکخراوی گشتی دیکەوە چارەسەر نەکراون. خزمەتگوزاریەکەیان بەخۆڕاییە بۆ هەموو کەسێک. تکایە ئاگاداربە، بۆ ئەوەی سکاڵایەک ئاراستەی چاودێران بکەیت، پێویستە پەیوەندی بە پەرلەمانتاری ناوخۆیی خۆتەوە بکەیت کە لەوانەیە بەناوی تۆوە ئاماژەی بەم بابەتە بکات. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی یان پەیوەندی بکەن بە 0345 015 4033 . (http://www.ombudsman.org.uk)
سکالاکردن سەبارەت بە هاوکاریکردن و پشتگیری کردنتان
کاتێک سکاڵایەک دەخەیتە بەردەم یارمەتی کۆچبەران ( مایگرانت هێڵپ) سەبارەت بە وەزارەتی ناوخۆ و سکالاکە بەرزکرایەوە، ئەمە لەگەڵ تیمی پەیوەندیداردا هاوبەش دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە و وەڵامدانەوە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی کارکردندا. ئەگەر تۆ لەو وەڵامەی کە وەزارەتی ناوخۆ داوێتیەوە ناڕازی بوویت، مافی ئەوەت هەیە ئەمە بەرز بکەیتەوە بۆ تیمی سکاڵا ناوەندییەکان (CCT) بۆ پێداچوونەوە. ئامۆژگاری بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم کارە دەتوانن لێرەدا بدۆزنەوە: ڕێکاری سکاڵا - ڤیزە و کۆچبەری بەریتانیا: Complaints procedure - UK Visas and Immigration - GOV.UK
بە چ ڕێگایەکی تر دەتوانم سکاڵا لە وەزارەتی ناوخۆ بکەم؟
ئێمە پێشوازی لەو سکاڵایانە دەکەین کە یارمەتیدەرن لە تێگەیشتنێکی باشتر لە ئەزموونی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکەمان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە. تکایە دڵنیابن کە پێشکەشکردنی سکاڵا لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە کاریگەری خراپی نابێت لەسەر دەرئەنجامی هەر داواکارییەکی پشتیوانی پێشکەشکراو یان داواکاری پەنابەری، هەروەها کاریگەری لەسەر ماوەی بڕیاردان نابێت. دەتوانیت ڕاستەوخۆ سکاڵا لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار بکەیت ئەگەر:
- تۆ پێشتر لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە سکاڵات تۆمار کردووە، ناڕازیبوونت لە وەڵامدانەوەی یارمەتی کۆچبەران ڕاپۆرت کردووە و هێشتا لە دەرئەنجامەکەی ڕازی نیت، یان
- تۆ سکاڵایەکت هەیە کە بە گونجاو نازانیت یارمەتی کۆچبەران چارەسەری بکات.
ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ سکاڵاکەتی وەرگرت کە دەبوو ئاراستەی یارمەتی کۆچبەران بکرایە، ئەوا دەنێردرێت بۆ یارمەتی کۆچبەران. بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە وەزارەتی ناوخۆ تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: URL (https://www.gov.uk/government/organisations/uk-visas-and-immigration/about/complaints-procedure)
یان نامەمان بۆ بنووسە بۆ ئەم ناونیشانە:
Complaints Allocation
Customer Correspondence Hub
4th Floor 2 Ruskin Square
Dingwall Road
Croydon CR0 2WF
بەشی چوارەم زانیاری و ستانداردەکانی شوێنی نیشتەجێبوون
دابینکەرانمان چەند جۆر شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە. لەوانەیە تۆ لەم شوێنانە بمێنیتەوە:
هوتێل
ئەم جۆرە شوێنی نیشتەجێبوونە بەزۆری لەلایەن بەکارهێنەرانی تاکە خزمەتگوزاری و خێزانەکانەوە بەکار دەهێنرێت و لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکرێت. شوێنی نیشتەجێبوون بەبێ هەڵبژاردن پێشکەش دەکرێت و بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری تاکە و ڕەنگە پێویستیان بە ژوورێکی هاوبەش هەبێت. هاوبەشی ژوور لەگەڵ هاوڕێیان یان خێزانەکەت هاندەدرێت ئەگەر لە هەمان ڕەگەز بن. هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکە بە هەمان زمانی ئەو کەسە قسە دەکەن کە ژوورێکیان لەگەڵدا هاوبەشە لە شوێنێک کە بتوانرێت. لەو شوێنانەی کە ئامرازە هاوبەشەکان لە شوێنی خۆیانن، دەستڕاگەیشتن بە شوێنی خۆشۆردن بە تایبەتمەندی ڕەگەزەکان دەبێت.
شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی ناوەکی
ئەم جۆرە شوێنی نیشتەجێبوونە بەزۆری لەلایەن بەکارهێنەرانی تاکە خزمەتگوزاری و خێزانەکانەوە بەکاردەهێنرێت و لەسەر بنەمای شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکرێت (واتە، لەگەڵ 3 ژەم نانخواردن دەبێت لە ڕۆژێکدا). شوێنی شۆردنی تایبەت بە ڕەگەز هەیە و لەوانەیە شوێنی خەوتنی هاوبەش هەبێت کە یاساکانی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ لەبەرچاو بگرێت.
ئەوانی تر (لەوانەش شوێنی ژیانی کۆمەڵایەتی هاوبەش و گەورەتر وەک هۆڵەکانی نیشتەجێبوون یان بنکە سەربازییەکانی پێشوو)
شوێنە گەورەکان – وەک وێزەرسفیڵد - شوێنی نیشتەجێبوونی سەلامەت و کارا پێشکەش دەکەن لەگەڵ بڕگەکانی چاودێری تەندروستی گشتگیر کە لە شوێنی خۆیانن بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکانی NHS، دامەزراوەکانی خواردن، گواستنەوە بۆ شارۆچکە ناوخۆییەکان، پشتگیری ئاسوودەژیانی، و ئامادەبوونی ئاسایش 24/7. ئەم سوێنانە تەنها شوێنی پەنابەرانی ڕەگەزی نێرن و وە کەسەکە دەستبەسەر نەکراون و تەنیا ئەمانەی کە پێگەیشتوون لەخۆدەگرن.
یاسا و ڕێنماییەکان
بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە شوێنی نیشتەجێبوونت نیشتەجێ بیت کە تێیدا دەمێنیتەوە و کەمترین ناڕەحەتی و تێکچوون بۆ کەسانی تر دورست ببێت ، ئەوا پێویستە:
ئەوانە خاڵانە ڕەچاو بکەیت :
- ئاگاداری تەندروستی و سەلامەتی خۆت بە و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئامێرەکاندا بکە.
- بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەر هاونشینێک و کارمەندانی شوێنی نیشتەجێبوون بکەن بەبێ گوێدانە جنسەکەی، ڕەگەز، ناسنامەی ڕەگەزی، ڕەگەز، نەتەوە، زمان، نەتەوە، ئایین، کەمئەندامی، ئاراستەی سێکسی.
- بە شێوەیەکی بەڕێز و ڕێزدار مامەڵە لەگەڵ نیشتەجێبووان و کارمەندانی تردا بکە
- هەر کە هەستت پێکرد کێشەکانی چاککردنەوە یان پاراستنیان پێویستە ئەوا دەستبەجێ ڕاپۆرت بکە بۆ یارمەتی کۆچبەران.
- ئەگەر شوێنی خەوتن، شوێنی نیشتەجێبوون یان هاوبەشی هاوبەشت هەیە، هەر کەلوپەلێکی کەسی بە سەلامەتی هەڵبگرە.
- دوای هەموو بەکارهێنانێک ئاودەستەکە ئاو بەکار بهێنە بۆ شۆردن و ئاوی پیا بکە بەڵام شتگەلێکی وەکو دایبی و پەڕۆی منداڵان یان بەرهەمە تەندروستییەکان فڕێ مەدەرە ناو کونجی تەوالێتەکەوەو ئاوی پیا بکەیت .
- شوێنی نیشتەجێبوون بە شێوەیەکی بەردەوام پاک بکەرەوە، یان لەو شوێنانەی کە خزمەتگوزاری پاککردنەوە پێشکەش دەکرێت، زەوی و ڕووکارەکان پاک بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەمە ئاسانتر بێت.
- پەنجەرەکان بە بەردەوامی بکەرەوە بۆ ئەوەی توشی کەڕوو یان شێیداری نەبێت و ئەوە ڕوونەدات.
- دڵنیابە لەوەی دەرگاکان قوفڵ کراون، و پەنجەرەکان لە شەودا و لە کاتێکدا لە دەرەوەی داخراون.
خۆت دور بگرە لەمانە :
- زۆر ژاوەژاو دروست کردن و غەڵبەغەڵب و دەنگە دەنگ بە تایبەت لە نێوان کاتژمێر ١١ی شەو تا ٨ی بەیانی
- جگەرەکێشان لە ناو شوێنی نیشتەجێبوون.
- لە ژوورەکەتدا خواردن دروست بکەیت (بۆ ئەوانەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆراکدان)
- هەڵسان بەڕاگرتنی ئاژەڵی ماڵی یان ئاژەڵ لە موڵکەکەدا بهێڵەرەوە.
- ڕێگە بە سەردانکەران بدەیت شەو بمێننەوە.
- زیانگەیاندن بە موڵکەکە.
- خواردن لە شوێنە نانخواردنەکانی دیاریکراوەوە ببە بۆ ژوورەکەت (مەگەر شوێنی نیشتەجێبوونەکەت ئامۆژگاری ئەوە بکات کە ئەمە قبوڵکراوە)
- ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک یان چاککردنەوەیەک لە موڵکەکە یان کارەبا.
- زەنگی دوکەڵ لەکاربخە.
- مادەی هۆشبەری بێ مۆڵەت لە شوێنەکەدا بهێڵەرەوە یان بەکاری بهێنە.
- بە مەبەست سەرنشینانی تر ئیزعاج بکەیت.
- بەکارهێنانی ڕەفتار یان زمانێکی نەشیاو بۆ هەر کەسێک.
- نامەی کەسانی تر بکەیتەوە
- فشار خستنەسەری زۆر لە سوکێتەکانی کارەبا و دڵنیابوون لەوەی هەموو ئامێرە کارەباییەکان لە دۆخێکی باشدان.
- لە ژووری نوستن چێشت لێنان ناکرێت.
ئاسانکارییەکانی چاوەڕوانکراو لە شوێنی نیشتەجێبووندا.
پێویستە ئەم شتانەی خوارەوە لەناو شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتاییدا دابین بکرێن.
ئەگەر شتێک لەم لیستانەدا نەخراوەتەڕوو، یان هەر شتێک لە تۆمارەکەدا یان لە لیستەکەدا نەماوە یان شکاوە، تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن.
ئامرازەکانی شۆردن
سویتێکی تایبەت، یان دەستگەیشتن بە لانیکەم 1 حەمامێکی تایبەت بە ڕەگەزێکی دیاریکراو بۆ هەر 5 بەکارهێنەری خزمەتگوزاری تاک کە پێکهاتووە لە:
- حەمام و/یان دوش بە کەڤەرێکی دژە ئاوەوە ئەگەر گونجاو بێت (بۆ نموونە، پەردەی دوش)
- حەوزی شۆردن
- توالێت
نانخواردن
لە شوێنی نیشتەجێبوونی کە خواردنی لەگەڵدایە:
- دەستڕاگەیشتن بە لانیکەم ٣ ژەم لە ڕۆژێکدا (ژەمی بەیانیان، نیوەڕۆ و ئێواران)، لەگەڵ هەڵبژاردنی لانیکەم یەک هەڵبژاردنی خواردنی گەرم، یەک هەڵبژاردنی خواردنی سارد و یەک بژاردەی ڕووەکی لە هەر ژەمێکدا شانبەشانی خزمەتگوزاری خواردنەوە
- تکایە ئاگاداربن لە کاتی نانخواردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، ئەستەمە هەموو سەلیقە و ئارەزووەکان تێر بکەیت و بەخواستی هەموو لایەک بێت. ئەگەر دەتەوێت فیدباک لەسەر پێشکەشکردنی خواردنەکان بدەیت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر دروستکردنی لیستی خواردن لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا هەبێت، تکایە لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە ئەوە بکە یان ستافی شوێنەکە ئاگادار بکەرەوە.
- •خزمەتگوزارییەکی خۆراک بۆ کۆرپە و منداڵی بچووک بە خۆراکی گونجاو، لەگەڵ خۆراکی زیادە یان ژەمەکان بەپێی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکیەکانی منداڵان و ئافرەتانی دووگیان.
- ئەو بژاردانەی کە پێداویستییە تایبەتەکانی خۆراک، کولتووری یان ئایینی دابین دەکەن، و خۆراکی زیادە بۆ بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری کە ڕەنگە سێ ژەمی ڕۆژانەیان بۆیان بەس نەبێت. تکایە تێبینی بکە کە بەڵگە پێویستە لە پزیشکی گشتی یان پیشەیی پزیشکییەوە پێشکەش بکرێت کە وردەکاری هەر پێداویستییەکی خۆراکی پزیشکی تایبەت دەخاتە ڕوو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دابینکەرەکەت دەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو جێگەی خۆی بگرێتەوە.
- لەو شوێنانەی کە تۆ بۆ خزمەتگوزاری نانخواردنی نیوەڕۆی پلان بۆ داڕێژراو ئامادە نابیت (بۆ نموونە، بەهۆی خۆبەخشانە، خوێندن، چاوپێکەوتنی پزیشکی) تکایە بە زووترین کات دابینکەرەکەت ئاگادار بکەرەوە بۆ ئەوەی ڕێکخستنی بەدیلت بۆ بکرێت و مافی خواردنت نەفەوتێت.
لە شوێنی نیشتەجێبوونی کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت:
- دەستڕاگەیشتن بە لانیکەم 1 چێشتخانە بۆ هەر 5 کەسێک لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە:
- کەلوپەل و تەباغی چێشت لێنان
- ساردکەرەوە و بەفرگر، تەباغی چێشت لێنان یان فڕن و هۆب
- شوێنی ئامادەکردنی خۆراک بە لەژێر کارکردنی پاکوخاوێنی
- •حەوزی مەغسەلی شۆردن
- پێداویستی پاککردنەوە
- هەر پرسێک کە پەیوەندی بە نیگەرانییەکانی تەندروستی و سەلامەتییەوە هەبێت، پێویستە لە قۆناغی یەکەمدا لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران بوروژێنرێت بۆ ئەوەی دابینکەرەکەت ئاگادار بکرێتەوە، و لێکۆڵینەوەیەک دەست پێبکات.
ژووری نوستن
هەموو شوێنە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوون:
- جێگەی نوستن گونجاو بێت بۆ ئەو کەسانەی کە جێگیر دەکرێن (تەختی نوستن تاک یان جووت) و جێگەی خەوتن بۆ کۆرپە و منداڵی بچووک.
- 1 دولاب یان عەلاگەی جل هەڵواسین تر بۆ هەڵواسینی جل و بەرگ بۆ هەر ژوورێک یان 1 بۆ هەر تاکێک کاتێک ژوورەکە لەلایەن گەورەساڵانی ناپەیوەندیدارەوە هاوبەشە.
- 1 چەکمەجە یان شوێنێک تر بۆ ڕەفەی هەڵگرتن بۆ هەر ژوورێک یان 1 بۆ هەر تاکێک کاتێک ژوورەکە لەلایەن گەورەساڵانی ناپەیوەندیدارەوە هاوبەشە.
- پەردە یان پەردەی تاریکی کە لەسەر پەنجەرەکان دانراوە.
ناوچەی دانیشتن و شوێنە هاوبەشەکان
لە شوێنی نیشتەجێبوونی کە خۆراک دابین دەکرێت:
- شوێنی نانخواردنی گونجاو و شوێنی دانیشتنی نەرم و گونجاو بۆ ئەوەی بەشی ژمارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری بکات لەو شویێنەی کە ئەو کەسانە لەخۆدەگرن.
لە شوێنی نیشتەجێبوونی کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت:
- دەستڕاگەیشتن بە مێزێک و 1 کورسی نانخواردن بۆ هەر کەسێک و 1 کورسی دەسکدار بۆ هەر کەسێک.
لە هەموو شوێنە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوون:
- دەستڕاگەیشتن بە مێز و کورسی گونجاو بۆ چالاکییە کات بەسەربردنەکان بە شێوەیەکی گونجاو
پێداویستیەکان -ئاسانکارییەکان
لە هەموو شوێنە سەرەتاییەکانی نیشتەجێبوون:
- دەستڕاگەیشتن بە ئاوی شیرینی خواردنەوە بە شێوەیەکی گونجاو (تکایە ئاگاداربن کە ئاوی بەلوعە سەلامەتە بۆ خواردنەوە لە بەریتانیا و پێویستی بە دابینکردنی ئاوی قوتوو و بتڵ و دەبە نییە)
- دەستڕاگەیشتن بە ئامێری جلشۆر بە شێوەیەکی گونجاو (بۆ نموونە، خزمەتگوزاری جلشۆر یان ئامێری جل شۆردن)
- دەستڕاگەیشتن بە تەنافی جل و بەرگ بۆ وشککردنەوەی هەر جلشۆرێک (لەسەر داواکاری)
- تەختەی ئوتوکردن و ئوتووی جل و بەرگ
- ئامێری چاودێری منداڵان ئەگەر پێویست بێت، لەوانەش کۆتی نووستنی مناڵ و کورسی بەرز و هەردوو دامەزراوەکە و ئامێری تەعقیمکردن بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 1 ساڵ (هەروەها دایبی منداڵان)
- ئامێری دیاریکردنی دوکەڵ و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن:
- هەموو شوێنەکانی نیشتەجێبوون دەبێت زەنگی دوکەڵی کارکردنیان هەبێت (لە هەموو نهۆمێکدا کە وەک شوێنی نیشتەجێبوون بەکاردەهێنرێت) و زەنگی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن (لەو تایبەتمەندیانەی کە سووتەمەنی ڕەق یان گازیان تێدایە)
- تەلەفزیۆن و دەستڕاگەیشتن بە وای فای مەرجی گرێبەست نییە و پێویست ناکات دابین بکرێت، بەڵام دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت پێویستە هەندێک ئامراز بۆ پەیوەندیکردنت بۆ دابین بکات مەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوەدا بیت کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت . ئەمەش ڕەنگە بەکارهێنانی مۆبایل یان کۆمپیوتەر بێت، یان سیمێکی داتا. بۆ زانیاری زیاتر پرسیار لە پرسگەی شوێنەکە بکە.
هەروەها پێویستە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوون جێگا و سەرچەفی کەسی تازەت بۆ دابین بکات کاتێک دەچیتە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت.
خاولی حەمام
2 ( بۆ هەر کەسێک)
خاولی دەموچاوو ووشک کردنەوە
2 ( بۆ هەر کەسێک)
سەرچەف
2 ( بۆ هەر کەسێک)
پەتانی و لێفە
2 / 1 (بۆ هەر کەسێک)
خاولی دەستی
2 ( بۆ هەر کەسێک)
خاولی سەرمێز
(تەنها لەو شوێنەی کە خۆت خواردن ئامادە دەکەیت IA)
1 (بۆ هەر کەسێک)
سەرین و بەرگە سەرین
2 لە هەریەکەیان (بۆ هەر کەسێک)
بەرگە لێفە
2 ( بۆ هەر کەسێک)
بابەتی زیادە
- ئەو شتوومەک و کەلوپەلی زیادانەی کە دەیبەیت بۆ شوێنی نیشتەجێبوون، بەرپرسیارێتی خۆتە. دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بەرپرسیارێتی یان ئەرک خستنەسەرشانی خۆی لەم شتانە وەرناگرێت.
-
ڕێگەت پێنادرێت گەرمکەرەوەی گواستراوە و هیتەرت هەبێت، هەروەها داوات لێدەکرێت هەر کەرەستەیەک یان شتێکی ناپارێزراو یان مەترسیدارت پێ بێت ئەوا فڕێیان بدەیت.
-
هەندێک شتومەکی باو کە دابینکەران پێویستیان بە دابینکردنی نییە:
- تەلەفۆنی کەسی (هەرچەندە پێویستە ئاسانکارییەکانی تەلەفۆنی هاوبەش بۆت بەردەست بکرێت)
- ئەنتەرنێت/وای فای
- تەلەفزیۆن/تەلەفزیۆن
- گسکی پاککردنەوە (هەرچەندە دەبێت گسک و خۆڵڕێژ لەبەردەستتدا بێت)
ئەگەر تۆ بارودۆخێکی ناوازەت هەیە کە تێچووی بەرچاو دروست دەکات کە زیاترە لەوەی ئاستی پشتگیری ستاندارد دەیگرێتەوە، لەوانەیە تۆ شایستەی زیادە بیت. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە یارمەتی کۆچبەران.
خزمەتگوزارییەکان
گاز و ئاو و کارەبا بۆ ئێوە دابین کراوە. ئاگاداری ژینگە بن و بیپارێزن و چاوتان لەسەر بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزاریانە بێت. ڕێنماییت لە ئەفسەری نیشتەجێبوونەکەتەوە پێدەدرێت سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، وەک چۆنیەتی کارپێکردنی گەرمکەرەوە و شوێنی پلاک ئامێرە کارەباییەکان. نابێت دابینکەر واتە ئەو کۆمپانیاینەی کە خزمەتگوزارییەکان دابین دەکات بگۆڕدرێن.
بڕوانامەی تەندروستی ناسراو بە (HC2)
کاتێک پشتگیری وەردەگریت بە گوێرەی بەشی 95ت پێدرا، تۆ مافی بڕوانامەی HC2ت دەبێت ( یان بۆ ئەوانەی پشتگیری و یارمەتی ئەدرێن بە گوێرەی بەشی 4دان، بڕوانامەی HC1 پێیان ئەدرێت ) دەتوانرێت ئەم بڕوانامەیە بەکاربهێنرێت بۆ دەستگەیشتن بە:
- چارەسەری ددانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی NHS
- پێداویستیەکانی تری NHS و پشتگیری قوماش.
- پشکنینی چاو و بینین و چاویلکە و عەدەسەی چاو؛ یان
- گەشتکردن بۆ وەرگرتنی چارەسەری NHS ئەگەر لەلایەن پزیشک (GP یان پزیشکی نەخۆشخانە)، چاویلکە یان پزیشکی ددانەوە ڕەوانە بکرێت.
ئەمە پێویستە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەربکرێت کاتێک پشتگیری دەکرێیت بەگوێرەی بەشی ٩٥ت پێدەدرێت و دوای ئەوە هەر ٦ مانگ جارێک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێ بکرێتەوە. بەڵام ئەگەر لە ماوەی 3 هەفتەدا دوای وەرگرتنی نامەی یارمەتییەکەت HC2 وەرنەگرت، دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانیەوە NHS بکەیت بۆ ئامۆژگاری زیاتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ژمارە 0300 330 1343. هێڵەکان بەردەستن لە دووشەممە تا هەینی، کاتژمێر 8ی بەیانی تا 6ی ئێوارە و شەممە، 9ی بەیانی تا 3ی ئێوارە کراوەن. هەروەها پێویستە ئەمە لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران باس بکەیت و بیڵییت پێێان.
ئەگەر تۆ لەسەر پشتگیری و یارمەتیت بە گوێرەی بەشی 4 بیت، پێویستە فۆڕمی HC1 پڕبکرێتەوە. دەتوانرێت ئەمە لە ڕێگەی دەرمانخانەی ناوخۆییەوە یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانیەوە واتە NHS/سەنتەری پەیوەندییەوە بەدەست بهێنرێت کە دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لە پڕکردنەوەی فۆڕمی HC1. داواکاری پێشکەش بکە بە شێوەی ئۆنلاین لە nhsbsa.nhs.uk. ئەگەر پێویستت بە چارەسەری بەپەلە یان دەرمانە، ئامۆژگارییەکانی NHSBSA ئەوەیە کە خانەی لێخۆشبوون لە پشتی هەر ڕەچەتەیەکدا هەیە خەتی لێبدەیت بۆ ئەوەی دەرمانەکانت بێبەرامبەر وەربگریت و پەیوەندی بە هێڵی یارمەتی بکەیت ئەگەر دەرمانخانەکە ڕەتیکردەوە بەبێ بەڵگە دەرمان بدات. ئامۆژگارییەکانی NHSBSA دەتوانن لێرەدا بدۆزنەوە: (https://www.nhsbsa.nhs.uk/)
پشکنینی موڵک و ماڵ
شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت
پشکنینی موڵکەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت ئەنجام دەدرێت (شوێنی نیشتەجێبوون کە تەنها تۆ و خێزانەکەت تێیدا نیشتەجێن) تەنها بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە شوێنی نیشتەجێبوونەکە گونجاو و سەلامەتە بۆ تۆ. دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت پێویستە لانیکەم مانگی جارێک شوێنی نیشتەجێبوونەکە بپشکنێت بۆ دەستنیشانکردن و چاککردنی هەر کەموکوڕییەک.
بەلایەنی کەمەوە 5 ڕۆژ ئاگاداری بەروار و کاتی پشکنینەکانت پێدەدرێت بۆ ئەوەی بتوانیت لە موڵکەکەدا ئامادە بیت. دابینکەرەکە هەر هەڵدەسێت بە پشکنینی موڵکەکە هەتا تەنانەت ئەگەر تۆ لەوێش نەبیت.
لە کاتی پشکنیندا چی ڕوودەدات؟
پێویستە پشکنەر هەمیشە لە دەرگا بدات و چاوەڕێی ئەوە بکات کە وەڵام بدرێتەوە. نابێت تەنها بەبێ چاوەڕوانی دەرگاکە بکەنەوە. نابێت کلیلی خۆیان بەکاربهێنن کاتێک تۆ لە ژوورەکەدایت. باسی موڵکەکەت لەگەڵ دەکەن و پشکنین بۆ هەر هەڵەیەک دەکەن. ئەگەر هەر هەڵەیەک دۆزرایەوە، ئەوا ڕاپۆرت دەکرێت بۆ چاککردنەوە. هەر هەڵەیەک کە ڕەنگە بۆ پشکنەر ڕوون نەبێتەوە، پێویستە ئاماژەی پێبدرێت.
دابینکەران، یان کارمەندانی وەزارەتیی ناوخۆ، مافی ئەوەیان نیە کە کەلوپەلی کەسی تۆ بگەڕێن. بەڵام ئەگەر موڵکەکەت بەجێبهێڵیت و شتە کەسییەکان بەجێبهێڵن، ئەمانە لەلایەن دابینکەرەکەتەوە دەخرێنە کیسە و دەخرێنە ناو کۆگایەکی کورتخایەن بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ و ئەگەر لەم ماوەیەدا کۆ نەکرێنەوە، ئەوا فڕێ دەدرێن.
کێ پشکنینەکە ئەنجام دەدات؟
پشکنینی موڵکەکان لانیکەم مانگانە لەلایەن دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەتەوە ئەنجام دەدرێت. هەروەها کەسێک لە وەزارەتی ناوخۆ یان ئەنجومەنی ناوخۆیی لەوانەیە پشکنینێک ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت ستانداردە پێویستەکان بەدی دەهێنێت.
چۆن چۆنی ئەبێت ئەگەر من لە هۆتێل/ شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی نیشتەجێ بم؟
شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی چەندین فۆڕمی هەیە، لەوانە شوێنی نیشتەجێبوونی خزمەتگوزاری، هۆتێل و هۆستێل. ئەم شوێنانە هەر ٦ مانگ جارێک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پشکنینیان بۆ دەکرێت.
چۆن هەڵەیەک ڕاپۆرت بکەم؟
کەموکوڕیەکانی موڵک و ماڵ پێویستە ڕاپۆرت بکرێت بۆ یارمەتی کۆچبەران بۆ ئەوەی بتوانرێت تۆمار بکرێت و چاک بکرێت. دابینکەرانی شوێنی نیشتەجێبوون کاردەکەن بۆ چاککردنی هەڵەکان لە ماوەی دیاریکراودا (بڕوانە “چاکردنەوە و چاککارییەکان”). ئەگەر هەڵەیەک کاریگەری لەسەرت هەبوو، نابێت چاوەڕێ بکەیت تا پشکنینی بەرنامە بۆ داڕێژراو بێن سەردان بکەن ئەو کات ڕاپۆرتی بکەیت بەڵکو دەستبەجێ بیکە.
دەستڕاگەیشتن بە شوێنی نیشتەجێبوون
دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت کلیلی دووەمی شوێنەکەت یان موڵکەکەی هەڵگرتووە کە بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵگیراوە. بەگشتی، گەیشتن بە شوێنی ژیان بۆ چاککردنەوە و پشکنینەکان لەکاتی ئامادەبوونتدا ئەنجام دەدرێت.
ئەگەر لە ماوەیەکی کورتدا کاری پێویست پێویست بوو، دابینکەرەکەت پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ ئەوەی پێت بڵێت کەی دێنە موڵکەکە. ئەگەر لەو کاتەدا نەتوانیت لەناودا بیت، دابینکەر لەوانەیە کلیلەکەی بەکاربهێنێت بۆ چوونە ژوورەوەی موڵکەکە.
سەردانکەران ڕێگەیان پێدراوە سەردانی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی بکەن، بەڵام تکایە ئاگاداری بەروار و کاتێکی هاتنی هەر سەردانکەرێک بدەن بە ستافی پێشوازی و پرسگە شوێنی نیشتەجێبوونتان بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو شوێنەکە بە خێرایی. هەروەها تکایە ئاگاداربن کە سەردانکەران بۆیان نییە شەو لە شوێنەکەدا بمێننەوە.
چاککردنەوە و چاکسازییەکان
دابینکەرانی شوێنی نیشتەجێبوون کاردەکەن بۆ چاککردنی هەر کەموکوڕییەک لە ماوەی دیاریکراودا بەپێی جۆری کێشەکە. خشتەی خوارەوە پۆلێنکردنی جیاوازی کەموکوڕیەکان و کاتەکانی وەڵامدانەوە و هەندێک نموونەی هەڵەکان ڕوون دەکاتەوە. ئەگەر تۆ دڵنیا نیت لە پۆلێنکردنی چاککردنەوە، یان ئەگەر هەڵەی ڕاپۆرتکراو لە چوارچێوەی کاتیی دیاریکراودا چارەسەر نەکرا، پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرەوە بکەیت.
زانیاری شوێنی نیشتەجێبوونی زیادە
سەلامەتی ئاگر
هەموو ئەو شوێنانەی کە لەلایەن دابینکەرانمانەوە بەکاردەهێنرێن دەبێت زەنگی دوکەڵی تێدابێت. ئەگەر ئاگر لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەدا ڕووبدات، دوکەڵەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەکە دەکاتەوە و چالاکی دەکات و دەنگێکی بەرزی بەردەوامی ‘بیپ’ دروست دەکات.
لەکاتی دۆزینەوەو پەیدابوونی ئاگر، پێویستە تۆ و خێزانەکەت یان کەسوکارەکەت:
- نزیکترین خاڵی پەیوەندی ئاگادارکردنەوەی ئاگر چالاک بکەن.
- دەستبەجێ شوێنەکە بەجێبهێڵە بەپێی ڕێنماییەکانی شوێنەکە و بچنە خاڵی کۆبوونەوەی دیاریکراو.
- هەوڵ نەدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکە یان کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
- واز لە کۆکردنەوەی کەلوپەلی کەسی نەهێنن
- لە نزیکترین دەرچەی سەلامەت بیناکە بەجێبهێڵە.
- پەیوەندی بە خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنەوە بکە بە ژمارە 999 و دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت ئاگادار بکەرەوە.
پاترییەکە دەرمەهێنە، تەمومژاوی مەکە یان دەستکاری زەنگی دوکەڵەکە مەکە چونکە ئەمە دەتوانێت ژیان بخاتە مەترسییەوە. تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکی ناسراو و زانراو لە زەنگی ئاگرکەوتنەوەدا هەبوو، تکایە بە زووترین کات ئەندامێکی ستافەکە ئاگادار بکەنەوە. هەروەها پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە ئاشنای ڕێگاکانی هەڵهاتن و دەربازبوونی ئەو موڵکەیت کە تێیدا نیشتەجێیت. ئەگەر دڵنیا نیت، تکایە پەیوەندی بە ئەندامێکی ستافی دابینکەرەوە بکە.
ئەگەر تۆ لە شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی خۆتدا دەژیت، ئەوا ئامێری دۆزەرەوەی دوکەڵەکەت هەموو مانگێک تاقیدەکرێتەوە کاتێک موڵکەکە پشکنین بۆ دەکرێت. ئەگەر زەنگەکە دەستی کرد بە دروستکردنی دەنگێکی پچڕپچڕی ‘بیپ’، ئەمە بەو مانایەیە کە پاترییەکە پێویستە بگۆڕدرێت. پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکە و داوای گۆڕینی پاتریەکەی بکە.
پاککردنەوە
گرنگە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت پاک و خاوێنی و ڕێک و پێک بێت. هەندێک جۆری شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی (وەک هۆتێل و هۆستێل) هەفتانە خزمەتگوزاری پاککردنەوەی شوێنی نووستن و شوێنە کۆمەڵایەتییەکان پێشکەش دەکەن؛ بەڵام پاراستنی پاکوخاوێنی دەوروبەرەکەت لە نێوانیاندا بەرپرسیارێتی تۆیە. ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوون پاک نەکرێتەوە، دەتوانرێت شتە زیانبەخشەکان ڕابکێشرێن، ئەمەش سەلامەتی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە. تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی ستانداردەکانی پاکوخاوێنی لەناو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتدا.
ئەگەر تۆ لە هۆستێل یان شوێنی نیشتەجێبوونی کە خۆت خواردن ئامادە بکەیت لەوێدا دەژیت، دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بەرپرسیارە لە پاککردنەوەی شوێنە کۆمەڵایەتییەکان بە بەردەوامی، هەرچەندە تۆ و دانیشتوانی دیکە پێویستە هێشتا چاودێری ئەم ناوچانە بکەن. دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی پاککەرەوە و کەلوپەلی بەکارهێنراوی گونجاو بۆ ناوچە کۆمەڵایەتییە گشتیەکان، لەوانە، بەڵام سنووردار نەکراوە بە؛ سپیکەرەوە، پاککەرەوەی ئەرز، دەرمانی شۆردن و پاککەرەوەی سەرەوەی کار، دابین دەکرێت بۆ پشتگیریکردن لەم کارە.
کۆکردنەوەی تەنەکە خۆڵەکان (شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت خواردن ئامادە بکەیت)
زبڵ و خاشاک پێویستە بخرێتە ناو سەبەتە یان تەنەکەی خۆڵی پاشماوەی گشتی یان سەبەتەی ڕیسایکلکردنی دروست. ئەنجومەنی ناوخۆیی بە بەردەوامی ئەمانە بەتاڵ دەکاتەوە، بۆیە دڵنیابە لەوەی کە سەبەتەکانت لە ڕۆژێکی گونجاودا دەخەیتە دەرەوە بۆ کۆکردنەوە چونکە ڕۆژەکان دیاریکراوە لەکەیدا تەنەکە خۆڵەکان کۆدەکرێنەوە.
فڕێدانی پاشماوە لەسەر شەقامەکان یان لە شوێنە گشتیەکانی تردا نایاساییە. ئەمەش بە سەرپێچی شت فڕێدان واتە فلای-تیپ ناسراوە. ئەگەر تاوانبار بیت بە سەرپێچی شت فڕیدان - فلای-تیپ، دەکرێت غەرامە بکرێت یان زیندانی بکرێت.
گەشتکردن
هەموو بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری کە پشتگیری وەردەگرن بە گوێرەی بەشی ٩٨ و بەشی ٤ وەردەگرن مافی یارمەتی گەشتکردنیان هەیە لە ڕێگەی ڕێکخستنی گواستنەوە، دەستڕاگەیشتن بە بلیتی گواستنەوەی گشتی یان پارەدانی یەکجارەکی بۆ دابینکردنی تێچووی گەشتکردن لە هەندێک بارودۆخدا. ئەمانە دەتوانن بریتی بن لە گەشتکردن بۆ:
- نووسینگەی تۆماری لەدایکبوون و مردن بۆ تۆمارکردنی لەدایکبوونی منداڵ یان مردنی کەسێکی خزم.
- چاوپێکەوتنی پزیشک، پزیشکی ددان، یان نەخۆشخانە؛ و/یان
- چاوپێکەوتنی پێش لەدایکبوون یان دوای لەدایکبوون.
بەگشتی، ئەگەر تۆ پشتگیری وەردەگریت بە گوێرەی بەشی 95 وەربگریت چاوەڕوان دەکرێت بە بەکارهێنانی ئەو پشتگیرییە داراییەی کە پێشکەش کراوە، تێچووی گەشتەکەت بۆ خۆت دابین بکەیت، بۆیە یارمەتی زیاتر پێشکەش ناکرێت.
بەڵام لەوانەیە تۆ لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران بچیتە دەرەوە، چونکە دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت یان خێزانەکەت بژیت. ئەگەر پشتگیری تەنها بۆ بژێوی ژیانت پێدراوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە دابینکردنی تێچووی پێداویستییە سەرەکییەکانت، وەزارەتی ناوخۆ لەوانەیە تێچووی گەشتێکی گونجاو بۆ گواستنەوەت لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرییەوە بۆ ئەو ناونیشانە نوێیەی کە بەنیازی لێی بژیت دابین بکات. پێویستە فۆڕمی ASF2 یان فۆرمی پرۆسەی گۆڕانی بارودۆخ لەگەڵ یارمەتی کۆچبەران بەکاربهێنیت بۆ داوای ئەو جۆرە یارمەتییە و دەبێت بەڵگەی تێچووی پەیوەست بە گەشتەکەت بۆ ناونیشانە نوێیەکەت پێشکەش بکەیت کە لەگەڵ هاوڕێکانت یان خێزانەکەتدا دەژیت.
ئەم پارانە تەنها لەو شوێنانەدا دابین دەکرێن کە شێوازی گەشت و تێچووی گەشتەکە بە گونجاو دادەنرێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تۆ. ئەمە بەگشتی دەبێت ڕێکخستنی گەشتکردن بێت بە بەکارهێنانی هەرزانترین بژاردەی گواستنەوەی گشتی کە بەردەستە.
پۆست
پۆستەکانت بۆ تۆ کەسییە. دەستوەردان لە پۆستی کەسێکی تردا تاوانێکی یاساییە. ئەگەر پۆستت وەرگرت کە ناونیشانی کەسێکە کە لە موڵکەکەدا ناژی، تکایە بیدە بە ئەفسەری نیشتەجێکردنەکەت.
زۆربەی نامەنووسییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی پۆستەوە دەبێت، بۆیە گرنگە بەردەوام لە ستافی پێشوازی لە هۆتێلێکدا، یان سندوقی پۆستەکەت بپشکنیت ئەگەر لە شوێنی نیشتەجێبوونی کە خۆت بۆ خۆت تێێدا دەژیت و خواردن ئامادە دەکەیت ، ئەوا وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار بکەیتەوە لە هەر گۆڕانکارییەکی ناونیشان.
گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و داواکاری گواستنەوە.
لەوانەیە ناوبەناو داوات لێ بکرێت شوێنی نیشتەجێبوون بگوازیتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر تۆ دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ڕاگوزاری، خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بیەوێت شوێنی نیشتەجێبوونەکەیان بگەڕێتەوە، ئەگەر نیگەرانی لە دەوری پابەندبوون بە مەرجە یاساییەکانی تەندروستی و سەلامەتی هەبێت، یان بۆ ئەوەی بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزاری لەگەڵ پسپۆڕی شارەزاییان پێویستی بە شوێنی نیشتەجێبوون هەبێت یان ئەگەر کاری چاککردنەوەی بەرچاو پێویست بێت بۆ موڵکێک. وەزارەتی ناوخۆ و دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت دڵنیا دەبن لەوەی کە پێداویستییەکانتان بەردەوام دەبن لە دابینکردن لە هەر شوێنێک کە نیشتەجێ بیت، لەگەڵ ئەوەشدا شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر بنەمای بێ هەڵبژاردن دابین دەکرێت، بۆیە هەمیشە ناتوانرێت دڵنیا بیت لەوەی کە لە هەمان ناوچەدا دەمێنیتەوە. ئەگەر پێویست بوو بگوازرێتەوە، نامەیەکت بۆ دەنێردرێت کە ڕێکخستنەکان پشتڕاست دەکاتەوە. ئەمە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆت دەنێردرێت کە یەکێکیان لە فایلدا هەڵگیراوە، یان لە پۆستەکەدا. وەک یاسایەکی گشتی، دابینکەرەکە لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت ئاگاداری 5 ڕۆژە دەدات، بەڵام ڕەنگە ئەمە هەمیشە لەو شوێنانەدا نەتوانرێت کە پێویستە گواستنەوەیەک لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام بدرێت (بۆ نموونە، کاتێک شوێنی نیشتەجێبوونی ڕگوزاری بەردەست بووە یان لەو شوێنانەی کە کێشەیەکی تەندروستی و سەلامەتی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستاتدا هەیە).
هەرچەندە پێشوەختە ناونیشانێکی ورد و دورستت پێنادرێت کە دەچیتە کوێ، بەڵام ئاگادار دەکرێیتەوە لە شوێنەکە (بۆ نموونە، لەکام شارۆچکە یان شار) و گواستنەوەی دابینکەر ڕێکدەخرێت بۆ ئەوەی بتباتە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت. ڕێگەپێدانی شتوومەک بە تایباتە بۆ جانتا دوو پارچە جانتایە بۆ هەر کەسێک، جگە لە یارییەکانی منداڵان و شتەکانی تر، شتومەکی چاودێری منداڵ، ئامێری پزیشکی، ئۆتۆمبێلی منداڵان و/یان ئۆتۆمبێلی منداڵان و یارمەتییەکانی کەمئەندامان بەپێی پێویست.
بەڵام، وەزارەتی ناوخۆ دەبێت داواکارییەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون لە شوێنێکی دیاریکراودا لەبەرچاو بگرێت – ڕێنماییەکان سەبارەت بە تەرخانکردنی شوێنی نیشتەجێبوون دەتوانرێت لێرەدا بدۆزرێتەوە: ئەگەر هەست دەکەیت کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستا یان پێشنیارکراوی تۆ بەپێی پێویست نییە یان پێداویستییە تاکەکەسیەکانت دابین ناکات، تکایە بەڵگەی پشتگیری پێشکەش بە یارمەتی کۆچبەران بکە، کە ئەمە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هاوبەش دەکات بۆ ئەوەی ڕەچاوی بکرێت. بەڵام لەو شوێنانەی کە هیچ سنووردارکردنێکی ڕێککەوتوو لە شوێنی خۆیدا نییە، چاوەڕوان دەکرێت ئۆفەری شوێنی نیشتەجێبوونەکە وەکو ئەوەی پێشکەش دەکرێت، وەربگریت. (https://www.gov.uk/government/publications/asylum-accommodation-requests-policy)
بەشی پێنجەم پارە و پارەی پشتگیری و یارمەتی
ئەگەر تۆ لە شوێنی نیشتەجێبووندایت کە ژەمەکانت بۆ دابینکراوە، ڕەنگە هێشتا هەفتانە پشتگیری دارایی وەربگریت بۆ دابینکردنی تێچووی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لەو شوێنانەی کە ئەمانە لەلایەن دابینکەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەتەوە دابین نەکراون، وەک جل و بەرگ.
ئەگەر تۆ لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆتدایت و ژەمەکانی خۆت لێنێنیت، پشتگیری دارایی هەفتانەت زیاد دەکرێت بۆ دابینکردنی تێچووی زیادەی خواردن و کەلوپەلی تەوالێت کە دەبێت بۆ خۆت ڕێکیبخەیت و بیکڕیت.
ئەگەر تۆ ئەوە هەڵبژێریت لەگەڵ هاوڕێکانت یان خێزانەکەت بژیت لەبری ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ناوخۆیی بمێنیتەوە لەکاتێکدا چاوەڕێی بڕیارێک دەکەیت لەسەر داواکاری پەنابەریت، لەوانەیە شایستەی پشتگیری دارایی هەفتانە بیت بۆ دابینکردنی تێچووی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان. ئەمەش بە پشتگیری ‘تەنها بۆ بژێوی’ ناسراوە. زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن بدۆزنەوە. [لینکی ڕێنمایی ‘لەگەڵ خێزانەکەت یان هاوڕێکانت بمێنەرەوە تا دەرئەنجامی پەنابەریت بڕیار دەدرێت’ ڕێنمایی GOV.UK] (https://www.gov.uk/asylum-support)
کاتێک کارتی ئاسپێنت پێدەدرێت Aspen Card لەگەڵ پشتگیری بەشی ٩٥، و ئەمەش لە ناونیشانەکەتدا بۆت پۆست دەکرێت. ئەگەر دوای وەرگرتنی نامەی یارمەتی بەشی 95 کارتێک وەرنەگریت، تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکە بۆ ئاگادارکردنەوەیان، بەڵام تکایە دڵنیابە کە هەر پشتگیرییەک کە مافی ئەوەت هەیە، دەخرێتە سەر کارتەکە بەبێ گوێدانە ئەوەی ئامادەیە بۆ ئەوەی دەستت پێ بگات کاتێک کارتەکەت وەرگرت. پێویستە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەیت ئەگەر هەر کێشەیەک یان پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە ئاستی پشتگیری دارایی خۆت، یان ئەگەر کارتی ئاسپێنەکەت لەدەستدا کاتێک دەرچوو. کارتی ئاسپێنەکەت چیپ و پین بەکاردەهێنێت واتە ژمارەی نهێنی خۆی دەبیت و لە وێنەی خوارەوە دەچێت.
زانیاری دەربارەی کارتی ئاسپێنەکەت Aspen Card
ئەم کارەت کارتی بانکیی نییە و هەژماری بانکی دروست ناکات. تەنها وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت پارە بخاتە سەر کارتەکەت، بۆیە ناتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ وەرگرتنی پارە لە کەسانی تر.
وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارت دەکاتەوە لە بڕی ئەو پشتگیرییە داراییەی کە مافی وەرگرتنی هەیە، و ئەمەش هەموو هەفتەیەک لەسەر کارتەکەت بەردەست دەکرێت. باڵانسەکەت هەفتەیەک بۆ هەفتەیەکی تر دەگوازرێتەوە. تەنها دەتوانیت ئەو پارەیەی کە لەسەر کارتەکە بەردەستە خەرج بکەیت. پێویستە بزانیت پێش کڕینی شتەکان پارەی پێویستت لەبەردەستدایە یان نا، یان ڕەنگە پارەدانەکە ڕەت بکرێتەوە. کارتەکە تەنها ئەو کەسە بەکاری بهێنێت کەووسەی نهێنی PIN ی بۆ دیاری کراوە. ئەوە بەرپرسیارێتی تۆیە کە دڵنیا بیت لەوەی کارتەکە بە باشی هێڵراوەتەوە. ئەگەر خێزانەکەت پشتگیری وەردەگرێت، ئەوا داواکاری سەرەکی (ئەو کەسەی کە داوای پشتگیری کردووە) کارتی ئاسپێن بۆ خێزانەکە هەڵدەگرێت.
وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت پێداچوونەوە بە بەکارهێنانی کارتدا بکات بۆ پاراستن لە ساختەکاری و بۆ یارمەتیدانی پاراستنی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانمان. بەرواری بەسەرچوونی کارتەکە بەو مانایە نییە کە ئەو بەروارەیە کە پشتگیرییەکە کۆتایی دێت. ئەگەر هێشتا پشتگیری دارایی وەردەگریت کاتێک کارتەکە بەسەر دەچێت نوێ دەکرێتەوە. ناتوانیت پارەی بێ پەیوەندی، تەلەفۆن یان ئینتەرنێت بدەیت یان کارتەکەت لە دەرەوەی وڵات بەکاربهێنیت. لەوانەیە تۆ سنووردار بکرێت لە بەکارهێنانی کارتەکەت بۆ کڕینی هەندێک کاڵا و خزمەتگوزاری. تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن ئەگەر پێویستت بە ئامۆژگاری هەیە سەبارەت بە پارەدانی زیادە بۆ ئەوەی بگەیتە دابینکەری چاوەدێری تەندروستی.
دەتوانیت کارتی ئاسپێنەکەت Aspen Card بەکاربهێنیت بۆ:
- پارە بدە بۆ مامەڵەی تاکەکەسی لە زۆربەی ئەو دوکانانەی کە لۆگۆی ماستەرکاردیان لەسەرە، تا بەهای باڵانسی بەردەستت.
- لە جیهازی پارەدان کە ناسراوە بە ATM کە پێی دەوترێت ئامێری پارەدان، باڵانسی ماوەتەوەت بپشکنە وبزانە چەندی لەسەرە.
- پارەی کاش لە ئامێری کاش وەربگرە، تا بەهای 200 پاوەند بەڵام ئاگاداربە چونکە هەندێک لە ئامێری کاش وەرگرتن پارە وەردەگرن بۆ ئەم خزمەتگوزارییە.
- پارەی کاش وەربگرەوە وەک باقی کاتێک شتێک لە دوکانە بەشداربووەکانی ماستەرکارد دەکڕیت.
بەڵام ئەگەر مافی پەنابەری ڕەتکرایتەوە و چویتە سەر پشتگیری ‘‘بەشی ٤’’ بیت، ناتوانیت پارەی کاش لە ئامێرێک وەربگریت یان کاش باک لە دوکانەکان وەربگریت.
بە زووترین کات پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 0808 8010 503 ئەگەر:
- پارەیەک کە چاوەڕێی دەکەیت وەرنەگیراوە، یان بڕە پارەیەکی هەڵە وەردەگریت.
- کارتەکەت ون دەبێت، تێکدەچێت، یان دەدزرێت (بۆ هەڵوەشاندنەوەی و گۆڕینی و ناردنی کارتی جێگرەوە)
پارەی زیادە
ئەگەر پێت وایە ڕەنگە شایستەی هەر پارەیەکی زیادە بیت، پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکە بە ژمارە تەلەفۆنی 0808 8010 503. زانیارییەکانی خوارەوە هەندێک لەو حاڵەتانە ڕوون دەکەنەوە کە لەوانەیە شایستەی ئەوە بیت:
دووگیانی- سکپڕی
ئەگەر تۆ دووگیانیت و بەپێی بەشی 4، 95 یان 98ی یاسای کۆچبەری و پەنابەری ساڵی 1999 پشتگیریت لێدەکرێت، لەوانەیە تۆ شایستەی یەک بڕە پارەی منداڵبوون بیت بۆ یارمەتیدان لەو تێچوونانەی کە لە لەدایکبوونی منداڵێکی نوێدا سەرهەڵدەدەن.
پێویستە بە نووسراو داوای ئەم یارمەتییە بکەیت لە نێوان ٨ هەفتە پێش ئەوەی منداڵەکەت بێت و ٦ هەفتە دوای لەدایکبوون. بۆ ئەوەی پێش لەدایکبوونی منداڵەکەت داواکاری پێشکەش بکەیت، پێویستە بەڵگەی پزیشکی فەرمی لە بەرواری خەمڵێنراوی منداڵبوونت وەک بڕوانامەی ئەسڵی MATB1 یان بەڵگەی پزیشکی تری دووگیانیەکەت پیشانی یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) بدەیت.
هەروەها دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت ئەگەر منداڵەکەت لە دەرەوەی بەریتانیا لەدایک بووبێت و منداڵەکەت تەمەنی لە ٣ مانگ کەمتر بێت یان لە حاڵەتە ناوازەکانی تردا. پێویستە بەڵگەی باوەڕپێکراو لەسەر تەمەنی منداڵەکە پیشان بدەیت کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەبێتە بەڵگەنامەی لەدایکبوونی درێژخایەنی ئەسڵی کۆرپەکە.
هەروەها لەوانەیە تۆ مافی ئەوەت هەبێت کە هەفتانە پارەی پشتگیری زیادە وەربگریت لە کاتی دووگیانیتدا. ئەمەش بە پارەی دووگیانی ناسراوە، و بۆ کڕینی خۆراکی تەندروست لە ڕووی خۆراکییەوە زیادە دابین دەکرێت. دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا پێش لەدایکبوونی منداڵ بە نووسراو لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە داوای پارەی دووگیانی بکرێت. پێویستە بەڵگەی پزیشکی کە دووگیانی پشتڕاست دەکاتەوە وەک بڕوانامەی ئەسڵی MATB1 یان نامەیەک لە لایەن مامانێکی کۆمەڵایەتی یان نامەیەک لە پزیشکی گشتیەوە پێشکەش بکەیت.
کاتێک کۆرپەکەت لەدایک بوو دەتوانیت داوای پارەی هەفتانەی زیاتر بکەیت لەسەرووی پارە ئاساییەکانتەوە، تا یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی، و پارەیەکی هەفتانەی جیاواز بۆ هەر منداڵێکی تر کە تەمەنی لە تەمەنی 1 بۆ 4 ساڵدایە ئەگەر لە شوێنی راگوزاریدایت یان شوێنی نیشتەجێبوونی خۆئامادەکردن ( واتە ئەو شوێنەی کە خۆت خواردن بۆ خۆت ئامادە دەکەیت) نیشتەجێ بن. لە ڕەچاوکردنی ئەم پارەدا پێویستە بڕوانامەی لەدایکبوونی درێژخایەنی ئەسڵی لەگەڵ بەڵگەی پزیشکی دابین بکەیت کە لەدایکبوونی منداڵەکەت پشتڕاست دەکاتەوە و لە ماوەی ٦ هەفتەدا لە دوای لەدایکبوونی منداڵەکەتەوە ئەوە بکەیت. پێویستە لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەرانەوە داواکاری پێشکەش بکەیت
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پارەی زیادە بۆ دایکان و منداڵانی بچووک، تکایە سەردانی (https://www.gov.uk/asylum-support/what-youll-get) بکەن
بارودۆخ و حاڵەتی ناوازە
ئەگەر تۆ بارودۆخێکی ناوازەت هەیە کە تێچووی بەرچاو دروست دەکات کە زیاترە لەوەی ئاستی پشتگیری ستاندارد دەیگرێتەوە، لەوانەیە تۆ شایستەی پارەی زیادە بیت (ئەمە بە پارەدانی بەشی 96 ناسراوە). بۆ نموونە ئەگەر پێویست بکات مەودای دوور ببڕیت بۆ چاوپێکەوتنی پزیشکی (پێویستە پێش گەشتکردن داوای ئەمە بکەیت) یان حاڵەتێکی پزیشکی هەبێت کە پێویستی بە ڕێجیمێکی تایبەت هەیە. تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە بکەن و ASF2 پڕبکەنەوە - (https://www.gov.uk/government/publications/application-for-additional-asylum-support-form-asf2)
ئەگەر تۆ دەتەوێت و دەخوازیت لە شوێنی نیشتەجێبوونی وەزارەتی ناوخۆ بچیتە دەرەوە چونکە دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت یان خێزانەکەت بژیت، و داوای پشتگیری تەنها داراییت کردووە بەپێی بەشی 95، وەزارەتی ناوخۆ لەوانەیە تێچووی گەشتکردن بۆ ناونیشانە نوێیەکەت دابین بکات؛ بە مەرجێک ئەم تێچوونانە گونجاو بن و تۆ هەرزانترین بژاردەکانی گواستنەوەی گشتی بەکاردەهێنیت (لەو شوێنانەی کە بەردەستن). تکایە پەیوەندی بە یارمەتی کۆچبەرانەوە ( مایگرەنت هێڵپ) بکەن و فۆڕمی گۆڕانی بارودۆخ (CoC) پڕبکەنەوە بۆ داوای ئەو جۆرە یارمەتییە، پێویستە بەڵگەی تێچووی پەیوەست بە گەشتەکەت بۆ ناونیشانە نوێیەکەت پێشکەش بکەیت، کە لەگەڵ هاوڕێکانت یان خێزانەکەتدا دەژیت. Application for additional asylum support: form ASF2 - GOV.UK
(https://www.gov.uk/government/publications/notification-of-form-of-circumstances-form-mcc)
بەشی شەشەم بەردەوام بوون لە دوای بڕیاری داوای پەنابەری.
کاتێک داواکاری پەنابەریت (لەوانەش هەر تانەدانێک) بڕیاری لەسەر درا، بەزۆری واز لە مافی پاڵپشتی وەزارەتی ناوخۆ دێنیت. ئەگەر ئەمە بێت، ئاگاداری ئەوەت پێدەدرێت کە پشتگیری داراییەکەت دەوستێت و دەبێت شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بەجێبهێڵیت (سەرەتایی یان راگوزاری).
ئەوەی پێویستە لە داهاتوودا بیکەیت بەندە بەوەوە کە ئایا داواکارییەکەت بۆ پەنابەری سەرکەوتوو بووە یان نا. یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) بەم زووانە دوای وەرگرتنی بڕیارەکەت پەیوەندیت پێوە دەکات و ئامۆژگاریتان دەکات سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو. هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە تیمی بێ ماڵ و حاڵی دەسەڵاتی ناوخۆیی خۆتانەوە بکەن بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری زیاتر.
کاتێک بڕیارەکەت وەرگرت، لانیکەم ٢٨ ڕۆژت دەبێت بۆ جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونەکە ئەگەر مۆڵەتی مانەوەت پێدرابێت کە پێێ دەوترێت (LTR)، و ٢١ ڕۆژت دەبێت ئەگەر بڕیارێکی نەرێنی بووبێت. پێش ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکە دەربچیت، تکایە دڵنیابە کە هەموو کەلوپەلی تایبەتی خۆت پڕکراوە و شوێنی نیشتەجێبوونەکە پاک و خاوێنی و ڕێک و پێک و ڕێکخراوو ئامادەیە و هیچ کەلوپەلێکی کەسی لەدوای خۆی نەمێنێتەوە. هەر شتێک کە مابێتەوە کاتێک ڕۆشتنت بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ لە کۆگادا دەهێڵرێتەوە پێش ئەوەی فڕێ بدرێت و لەناو ببرێت.
داواکاری – کەیسی- سەرکەوتوو
ئەگەر مۆڵەتت پێدرا بۆ مانەوە لە بەریتانیا – یان دۆخی پەنابەری، یان مۆڵەتی ئیختیاری، یان پاراستنی مرۆیی - ئەوا تۆ شایستەی کارکردن دەبیت، داوای یارمەتییە سەرەکییەکان بکەیت، و بەدوای خانووبەرەی تایبەتدا بگەڕێیت (هەرچەندە ڕەنگە تۆ شایستەی پشتگیری خانووبەرەی ئەنجومەن بیت) و بۆ وەرگرتنی یارمەتی لەمانە بە هەمان شێوەی دانیشتوانی دیکەی بەریتانیا. ڤیزەی ئەلیکترۆنی وەردەگریت، کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە شایستەیت.
مافی پاڵپشتی پەنابەریت 28 ڕۆژ دوای ئەو بەروارەی کە نامەی بەخشینەکەت پێدرا کۆتایی دێت. نامەی وەستاندنی پشتگیری پەنابەریت پێدەگات کە بەرواری وردی کۆتایی هاتنی پشتگیری پەنابەریت پشتڕاست دەکاتەوە. گرنگە هەر کە نامەی بڕیارەکەت پێگەیشت دەست بکەیت بە ڕێکخستنەکانی داهاتوو، چونکە دەتوانێت کاتێکی زۆری پێبچێت بۆ ئەوەی لە پشتیوانی پەنابەرییەوە بچیتە پێشەوە. وەزارەتی ناوخۆ ناتوانێت پشتگیرییەکانتان درێژ بکاتەوە لە دەرەوەی بەرواری کۆتایی پشتگیرییەکانتان.
ئێمە پشتگیری گواستنەوە پێشکەش بە هەموو تاکەکان دەکەین لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەران یان ڕێکخراوی هاوبەشەکەیانەوە. یارمەتی کۆچبەران دەدات لە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری کە بۆ یارمەتیدانی پشتگیریکردنت لە تێکەڵبوون و ئاوێتە بوون لەگەڵ بەریتانیا داڕێژراوە.
ئەگەر بەڵگەنامەی ناسنامەت نەبێت وەزارەتی ناوخۆ ئەژمێری UKVI بۆت دروست دەکات، ئەم ئەکاونتە UKVI ڕێگەت پێدەدات بتوانیت دەستت بگات بە ڤیزەی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری “بینین و سەلماندن” بەکاربهێنیت بۆ هاوبەشکردنی زانیاری دەربارەی خزمەتگوزاری کۆچبەرییان. واتە لەگەڵ خاوەن خانووەکان بۆ سەلماندنی مافی کرێ. ئەم ئەکاونتە لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا دروست دەکرێت دوای ئەوەی بڕیارێکی ئەرێنی پێشکەش دەکرێت.
ئێمە ژمارەیەکی ئاماژەی نوێ دەردەچین، کە بە ژمارەی کڕیاری UKVI ناسراوە، کە دەتوانرێت شانبەشانی بەرواری لەدایکبوونت بەکاربهێنرێت بۆ چوونەژوورەوە و دەستگەیشتن بە ڤیزەی ئەلیکترۆنیت. هەروەها پێویستت بە ئیمەیڵ یان مۆبایلەکەت دەبێت بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکە.
لەوانەیە نوێنەری یاسایی یان گەورەساڵە بەرپرسیارەکەت ئەم ئاگادارییە بەناوی تۆوە وەربگرێت بەڵام دەتوانرێت ئەمە چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەژمێری ئۆنلاین، پێویستە پەیوەندی بە سەنتەری چارەسەرکردنی UKVI بکەیت یان خزمەتگوزاری نوێکردنەوەی ڤیزەی بەریتانیا و وردەکارییەکانی ئەژمێری کۆچبەری بەکاربهێنیت.
پشتگیری بەردەستە ئەگەر کێشەت هەبێت لە دانان یان دەستگەیشتن بە ڤیزەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی یارمەتی کۆچبەران، ئامۆژگاری NI، ئامۆژگاری هاوڵاتیان سکۆتلەندا، ئەنجومەنی پەنابەرانی وێڵز. وردەکاری تەواو دەتوانن لێرە لە GOV.UK (https://www.gov.uk/government/publications/evisa-community-support-for-vulnerable-people)
نامەی وەستاندنی یارمەتیەکان ئەو بەروارە لەخۆدەگرێت کە پشتگیرییەکەت تێیدا کۆتایی دێت و هەروەها کۆپییەکی وردەکارییەکانی ئەژمێری UKVI ی تۆ لەخۆدەگرێت.
گرنگە کە تۆ پلانەکانت دەستپێبکەیت بۆ ئەوەی لە پشتیوانی پەنابەرییەوە بچیتە پێشەوە هەر کە بڕیاری پەنابەریت پێدرا بۆ ئەوەی زۆرترین کاتت هەبێت بۆ ڕێکخستنەکانی گواستنەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە وردەکارییەکانی ئەژمێری UKVI یان نامەی وەستاندنی پشتگیری و یارمەتیەکانت کەی دەرچووە. تۆ دەتوانیت دەستت بگات بە هەندێک خزمەتگوزاری سەرەکی پێش وەرگرتنی وردەکارییەکانی ئەژمێری ڤیزەی ئەلکترۆنی UKVI/eVisa و نامەی بڕیارەکەت ئەو کارە گرنگانە ڕوون دەکاتەوە کە پێویستە بیکەیت دوای وەرگرتنی بڕیار سەبارەت بە نیشتەجێبوون، داواکاری بۆ یارمەتی وەرگرتن لەلایەن یونێڤێرساڵ کرێدیت و کردنەوەی ئەژمێری بانکی.
دەتوانیت کارتی تۆمارکردنی داواکاری (ARC) لەگەڵ نامەی بڕیاری پەنابەریت بەکاربهێنیت بۆ دەستپێکردنی داواکاری بۆ یارمەتی گشتگیر کە ناسراوە بە یونڤێرساڵ کرێدت.
ئەفسەرانی پەیوەندی گواستنەوەی پەنابەران (AMLO) لە هەندێک شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران پشتگیری پێشکەش دەکەن. ئەگەر AMLO هەبن کە لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەتدا کاردەکەن لەوانەیە چاوپێکەوتنت پێبدرێت.
- AMLOەکان لە هۆتێلەکان یان شوێنی نیشتەجێبوونی تردا بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکان کۆدەبنەوە و هەندێکجار بە شێوەیەکی مەجازی لە دووەرەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پشتگیری پێشکەش دەکەن.
- AMLOیارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بەم دواییە مۆڵەتیان پێدراوە بۆ مانەوە، لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرییەوە بچنە پێشەوە و هێمایان بۆ دانراوە بۆ دەستڕاگەیشتن بەو خزمەتگوزارییانەی کە لە قۆناغی داهاتووی ژیانیاندا پشتگیریان دەکەن. ئەوان باس لە پلانەکانی گواستنەوەت دەکەن و ئاماژەت پێدەدەن بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن. ئەگەر کێشە هەبوو، بۆ نموونە بەڵگەنامە ونبووەکان، AMLO ئەم کێشانە گرنگی پێدەدەن بۆ ئەوەی بە خێرایی چارەسەریان بکەن.
- ئەوان دڵنیا دەبنەوە کە هەموو ئەوراق و کاغەزەکانی پێویستت هەیە، وەک نامەی بڕیاری پەنابەریت، وردەکارییەکانی ئەژمێری ڤیزەی ئەلکترۆنی ئیڤیزە، و نامەی وەستاندنی کارەکەت. هەروەها AMLOs پشتگیریت دەکەن لە دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییەکانی بەریتانیا وەکو یونێڤێرساڵ کرێدیت.
- AMLOەکان ئامۆژگاری نیشتەجێبوون یان شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزراو بۆ تۆ دابین ناکەن. ڕۆڵی ئەوان بریتییە لە لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕەنگە ڕێگریت لێبکەن لە دەستگەیشتن بە پشتگیری و ئاماژەت پێبدەن بۆ خزمەتگوزارییە گونجاوەکان، نەک ڕێکخستنی خانووبەرە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ تۆ.
- AMLO دڵنیای دەدات لەوەی کە تۆ ئەو بەڵگەنامە و ڕێنماییانەت هەیە کە پێویستت پێیانە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بەردەوام بیت.
بەدەستهێنانی کار- دۆزینەوەی کار- یان داوای یارمەتی
پێویستە بەدوای دامەزراندن و/یان داوای یارمەتییەکان بکەیت لەسەنتەری کارکردن کە ناسراوە بە جۆب سەنتەر پڵەس. Jobcentre Plus فەرمانگەی حکومەتە کە مامەڵە لەگەڵ ئەمانەدا دەکات. یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) دەتوانێت پشتگیریت بکات لەم کارەدا و پەیوەندیت پێوە دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە یەکەم چاوپێکەوتنت لەگەڵ جۆب سەنتەر پڵەس Jobcentre Plus. گرنگە بە زووترین کات ئەم کارە بکرێت.
دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی بەدیل
پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت بدۆزیتەوە. ئەمە دەتوانێت شوێنی نیشتەجێبوونی کرێ بێت، یان شوێنێک بێت کە ناسارووە بە کارێکی نیشتەجێبوون، هۆستێل، فلات، یان خانووی هاوبەش کە خۆت سەرچاوەی لێدەگریت و خۆت خۆتی تیا بەخێو دەکەیت. هەروەها مایگرانت هێڵپ، بەشی نیشتەجێکردنی ئەنجومەنی ناوخۆیی دەتوانێت ئامۆژگاری و یارمەتی پێشکەش بکات. بەڵام تکایە ئاگاداربە کە ئەگەری زۆرە پێویستت بە دۆزینەوەی شوێنی تایبەتی خۆت بێت و لەوانەیە تەنها چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە لەلایەن دەسەڵاتی ناوخۆییەوە شوێنی نیشتەجێبوونت هەبێت ئەگەر پێویستی زیاترت هەبێت بۆ نموونە، ئەگەر بە تایبەتی لاواز بیت و دۆخەکەت هەستیار بیت یان منداڵت هەبێت.
کردنەوەی هەژماری بانکی
پێویستە ئەژمێری بانکی بکەیتەوە (ئەگەر هەژمارت نییە) بۆ ئەوەی بتوانیت هەر پارەیەکی یارمەتییەکان وەربگریت و ئەگەر گونجاو بوو کرێی خانووەکەت بدەیت. بانکە جیاوازەکان داوای زانیاری جیاواز دەکەن بۆ کردنەوەی ئەکاونت، بەڵام هەموویان پێویستیان بە بینینی بەڵگەی ناسنامەکەت دەبێت، وەک ئیڤیزاکەت.
داواکاری -کەیسی- سەرنەکەوتوو
ئەگەر منداڵت لە ماڵەکەتدا نەبێت، دوای ٢١ ڕۆژ مافی پاڵپشتی پەنابەریت دەوەستێت. نامەیەکت پێدەگات کە وادە و ووردەکاریی وردت پێدەڵێت کە دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بچیتە دەرەوە. هەروەها ئامۆژگاریت دەکات کە چۆن داوای پشتگیری زیاتر بکەیت ئەگەر هەنگاو دەنێیت بۆ جێهێشتنی بەریتانیا بەڵام باوەڕت بەوە نییە کە دەتوانیت لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بگەڕێنرێتەوە. ئەم جۆرە پشتگیرییە بە ‘پشتیوانی بەشی 4’ ناسراوە و لەوانەیە لە هەندێک بارودۆخی دیکەشدا بەردەست بێت، کە لە نامەکەدا ڕوون دەکرێتەوە کە وەریدەگریت. هەروەها دەتوانیت ئامۆژگاری لە یارمەتی کۆچبەران وەربگریت سەبارەت بە پشتگیری بە گوێرەی بەشی 4.
ئەگەر منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ لە ماڵەکەتدا هەبێت لەو کاتەی داواکارییەکەت و هەر تانەیەک ڕەتکرایەوە، ئەوا پاڵپشتی پەنابەریت خۆکارانە یان ئۆتۆماتیکلی ناوەستێت.
ئەگەر داواکارییەکەت (لەوانەش هەر تانەیەک) ڕەتکرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت ڕێکخستن و ئامادەکاری بۆ جێهێشتنی بەریتانیا بکەیت. وەزارەتی ناوخۆ خزمەتگوزاری گەڕانەوەی خۆبەخشانە پێشکەش دەکات، کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ئەنجامدانی هەر ڕێکخستنێکی پێویست. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن سەردانی یان پەیوەندی بکەن بە خزمەتگوزاری گەڕانەوەی خۆبەخشانە: 0300 004 0202 (http://www.gov.uk/return-home-voluntarily)
یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ) بەم زووانە دوای وەرگرتنی بڕیارەکەت پەیوەندیت پێوە دەکات و ئامۆژگاریت دەکات سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، لەوانەش زانیاری و سوودەکانی خزمەتگوزاری گەڕانەوەی خۆبەخشانە.
ئەگەر پێویستت بە زانیاری زیاترە سەبارەت بە پرۆسەی داواکاری پەنابەری، خزمەتگوزارییە پاڵپشتییەکان کە لەبەردەستتدان یان زانیاری لەسەر ماف و بەرپرسیارێتیەکان لەکاتێکدا لە بەریتانیادایت دەتوانیت ئەمە لێرەدا بدۆزیتەوە(https://www.gov.uk/government/publications/information-leaflet-for-asylum-applications/information-booklet-about-your-asylum-application)
بەشی حەوتەم پەیوەندییە بەسوودەکان
پەیوەندییە فریاگوزاریەکان:
خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان (ئاگرکوژێنەوە/پۆلیس/ئەمبولانس): 999
پۆلیس کە فریاگوزاری نەبێت- غەیرە فریاگوزاری: 101
NHSی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی - کە فریاگوزاری نەبێت- غەیرە فریاگوزاری : 111
تۆڕی غازی نیشتمانی:
ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، و وێڵز: 0800 111 999
ئێرلەندای باکوور: 0800 002 001
یارمەتی کۆچبەران ( مایگرەنت هێڵپ):
وێبچات لە وێب چاتی یارمەتی کۆچبەران Migrant Help Web Chat
وروژاندنی پرسێک یان بابەتێک لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیانەوە: Raise an Issue - Self Service Portal
هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی بێبەرامبەر 0808 8010503.
وەزارەتی ناوخۆ:
زانیاری لەسەر داوای مافی پەنابەری و پاڵپشتی پەنابەری:
Seek protection or asylum - GOV.UK
تانەکانی پشتگیری پەنابەری:
First-tier Tribunal (Asylum Support) - GOV.UK
دۆزینەوەی ڕاوێژکاری یاسایی :
Find legal advice and information: Overview - GOV.UK
خزمەتگوزاری گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و خۆبەخشانە:
ماڵپەڕ Get help to return home if you’re a migrant in the UK: Overview - GOV.UK
تەلەفۆن: 0300 004 0202
ڕێکخراوە خێرخوازیەکان:
ڕێوشوێنی پەنابەران: Increasing justice and tackling poverty - Refugee Action
ئەنجومەنی پەنابەران: Home - Refugee Council
پڕۆژەی تانەدان لە پشتگیری پەنابەری: Asylum Support Appeals Project - ASAP
Childline (ئامۆژگاری و پشتگیری بێبەرامبەر و نهێنی پێشکەش بە منداڵانی خوار ١٨ ساڵ دەکات) تەلەفۆنی بێبەرامبەر: 0800 1111 Childline - Free counselling service for kids and young people Childline