دەتوانیت سەردانی کەسێک بکەیت لە سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەری یان شوێنی ڕاگرتنی کورتخایەن.

تێڕوانینێکی گشتی

دەتوانیت سەردانی کەسێک بکەیت لە سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەری یان شوێنی ڕاگرتنی کورتخایەن.

ئەم زانیاریانە لە سەنتەرەکە بپرسە:

  • کاتەکانی سەردانکردن کەیە
  • ئایا پێویستت دەبێت مەوعید وەرگریت
  • چ ناسنامەیەکت پێویستە
  • ڕێگەت پێدەدرێت چ شتێک لەگەڵ خۆتدا بیبەیت - لەوانەیە کاتێک دەگەیت بپشکنرێیت (پشکنینت بۆ بکەن).

لەوانەیە لە سەنتەری ڕاگواستنەکەوە بتوانیت لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ یان پەیوەندی ڤیدیۆییەوە پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەیت. بۆ زانیاری پەیوەندی بە سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەرانەوە بکەن.

Brook House, Gatwick روک هاوس، گاتویک

Brook House immigration removal centre
Perimeter Road South
London Gatwick Airport
Gatwick
RH6 0PQ

پەیوەندی بکەن بە بروک هاوس

(بۆ ڕێکخستنی سەردانەکان) gatwickirc.visitsbooking@serco.com ئیمەیڵ:

(بۆ داوای تۆماری پزیشکی)  practiceplusgrp.brookhouse@nhs.net ئیمەیڵ:

تەلەفۆن: ٠١٢٩٣٥٦٦٥٠٠ (بۆ ڕێکخستنی سەردانەکان)

فاکس: ٠١٢٩٣٥٦٦٥٨٠ یاخود ٠١٢٩٣٥٦٦٥٨١ 

لێرەوە زانیاری دەربارەی تێچووی پارەی هەر یەک لە پەیوەندیکردنەکان بزانە

سەردانی بروک هاوس بکەن

بروک هاوس هەفتەی ٧ ڕۆژ کراوە دەبێت، بە پشووەکانی بانکیشەوە (بانک هۆلیدەی). پێویستە لانیکەم ڕۆژێک پێشوەختە جێگا حجز بکەیت، لە نێوان کاتژمێرەکانی ٨ی بەیانی تا ٩ی شەو.

کاتەکانی سەردان کردن بریتین لە:

  • دووشەممە تا پێنج شەممە، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو
  • هەینی، کاتژمێر ٢:٣٠ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو
  • شەممە و یەکشەممە، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو

سەنتەرەکە هەموو ڕۆژێک لە نێوان کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە تا ٦:٣٠ی ئێوارە دادەخرێت. دوایین وەرگرتن کاتژمێر ٤:١٥ و ٨:٣٠ی ئێوارەیە

ئەوەی پێویستە بیهێنیت

کاتێک سەردان دەکەیت، پێویستە بەڵگەی ناسنامە و بەڵگەی ناونیشان لەگەڵ خۆت بەریت.

بەڵگەی ناسنامە

ئەمەش دەکرێت هەریەکێک لەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

  • مۆڵەتی شۆفێری
  • پاسپۆرت
  • بڕوانامەی لەدایکبوون
  • ناسنامە
  • بەڵگەنامەکانی گەشت کردن

بەڵگەی ناونیشان

ئەمەش دەکرێت هەریەکێک لەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

  • بێڵ\ وەسلی خزمەتگوزارییەکان
  • ستەیتمەنت\ بەیاننامەی بانک
  • نامەیەک لە ئەم دواییە بۆت هاتبێت و ناو و ناونیشانتی لەسەر بێت

ناتوانیت مۆڵەتی شۆفێری وەک بەڵگەی ناونیشان بەکاربهێنیت.

گەیشتن بە بروک هاوس

خزمەتگوزاریەکی پاسی بێبەرامبەر هەیە لە ئەتڵەنتیک هاوسەوە بۆ بروک هاوس کە لە تینسلی هاوس دەوەستێت.  خاڵی هەڵگرتن لەبەردەم ئەتڵەنتیک هاوسە، کەمێک لە دەرەوەی تێرمیناڵی گاتویک ساوث. دەتوانیت کاتێک سەردانەکەت حجز دەکەیت  (مەوعیدەکە وەردەگریت) پرسیار بکەیت دەربارەی کاتی پاسەکان یان چۆنیەتی ڕێکخستنی هەڵگرتن.

لەو جێیە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بەخۆڕایی هەیە. ئەگەر sat nav بەکاردەهێنیت، ناوی شەقامەکە  Perimeter Road South  بەکار  بهێنە نەک پۆست کۆدەکە.

کۆڵنبروک، میدڵ سێکس

ئیمەیڵ: HARVisits@mitie.com (بۆ ڕێکخستنی سەردانی یاسایی - تەنها بۆ کەسانی پسپۆڕی یاسایی)

ئیمەیڵ: HIRDomesticVisits@mitie.com   (بۆ ڕێکخستنی سەردانێکی کۆمەڵایەتی)

ئیمەیڵ: practiceplusgrp.healthcareheathrowirc@nhs.net (بۆ داوای تۆماری پزیشکی)

تەلەفۆن: ٠٢٠٨٦٠٧٥٢٠٠

سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەران لە کۆڵنبروک

Colnbrook immigration removal centre
Colnbrook Bypass
Harmondsworth
West Drayton
Middlesex
UB7 0FX

کاتی سەردانکردن هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت. دوایین وەرگرتن کاتژمێر ٨.٣٠ی شەو دەبێت.

پێویستە پێشوەختە سەردانەکەت حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

بزانە چۆن بە شەمەندەفەر یان پاس بگەیتە سەنتەرەکە

دەروێنتساید، کاونتی دورهام

ئیمەیڵ:  Derwentside.visits@serco.com  (بۆ سەردانی گشتی)

ئیمەیڵ: DerwentsideIRC@practiceplusgroup.com  (بۆ چاودێری تەندروستی)

تەلەفۆن: ٠١٢٠٧٢٦٠٢٢١

Derwentside immigration removal centre (سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەران لە دەروێنتساید)
Corbridge Road
Consett
Co Durham
DH8 6QY

کاتەکانی سەردانکردن لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا نیوەڕۆ و کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو هەموو ڕۆژێک.

پێویستە پێشوەختە سەردانەکەت حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ١ جۆر ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێری، ناسنامەی کۆمەڵگەی ئەوروپا)، یان 2 لەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت:

  • بڕوانامەی لەدایکبوون یان هی هاوسەرگیری
  • بلیتی شەمەندەفەر یان پاس وێنەی لەگەڵ بێت
  • ناسنامەی خاوەنکار یان کارتی خوێندکاری
  • کارتی بەڵگەی تەمەن بۆ گەنج
  • کارتی ئەندامێتی سەندیکای کرێکاران
  • بلیتی هاتوو چۆی هاوڵاتی بەساڵاچوو کە لەلایەن دەسەڵاتێکی ناوخۆییەوە دەرچوو بێت
  • دەفتەری بەنەفێت\ وەرگرتنی هاوکاری دارایی کە نیشان بدات کە پارەی ئاسوودەژیانی وەردەگریت
  • کارتی تۆمارکردنی داواکاری لە هۆم ئۆفیس \ وەزارەتی ناوخۆ

خزمەتگوزاری پاس و تەکسی بێبەرامبەر لە پاس یان وێستگەی شەمەندەفەری دورهامەوە بۆ دەروێنتساید هەیە.

داوای زانیاری زیاتر بکە کاتێک سەردانەکەت حجز دەکەیت (مەوعیدەکەت وەردەگریت).

دەنگاڤێل هاوس ، ساوس لانارکشای (Dungavel House, South Lanarkshire)

ئیمەیڵ:  dungavel.visits@mitiecc.com (بۆ ڕێکخستنی هەموو سەردانەکان - بە سەردانە یاساییەکانیشەوە)

ئیمەیڵ: dungavelhc@lanarkshire.scot.nhs.uk  (بۆ داوای تۆماری پزیشکی) تەلەفۆن: ٠١٦٩٨٣٩٥٠٠٠

سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەرانی دەنگاڤێل هاوس
Dungavel House immigration removal centre
Strathaven
South Lanarkshire
ML10 6RF

کاتی سەردانکردنی یاسایی هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٩ی بەیانی تا نیوەڕۆ و کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت.

کاتی سەردانی کۆمەڵایەتی بریتین لە:

  • کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو، دووشەممە تا هەینی
  • کاتژمێر ٩ی بەیانی تا نیوەڕۆ و کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو، شەممە و یەکشەممە

پێویستە پێشوەختە سەردانەکەت حجز بکەیت. (مەوعید وەربگریت)

پێویستە ١ جۆر ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت، مۆڵەتی شۆفێری، ناسنامەی کۆمەڵگەی ئەوروپا)، یان ٢ لەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆت بهێنیت:

  • بڕوانامەی لەدایکبوون یان هی هاوسەرگیری
  • بلیتی شەمەندەفەر یان پاس وێنەی لەگەڵ بێت
  • ناسنامەی خاوەنکار یان کارتی خوێندکاری
  • کارتی بەڵگەی تەمەن بۆ گەنج
  • کارتی ئەندامێتی سەندیکای کرێکاران
  • بلیتی هاتوو چۆی هاوڵاتی بەساڵاچوو کە لەلایەن دەسەڵاتێکی ناوخۆییەوە دەرچوو بێت
  • دەفتەری بەنەفێت\ وەرگرتنی هاوکاری دارایی کە نیشان بدات کە پارەی ئاسوودەژیانی وەردەگریت
  • کارتی تۆمارکردنی داواکاری لە هۆم ئۆفیس \ وەزارەتی ناوخۆ

خزمەتگوزاری تەکسی بێبەرامبەر لە نزیکترین وێستگەی پاس یان شەمەندەفەرەوە بۆ دەنگاڤێل هاوس هەیە. کاتێک سەردانەکەت حجز دەکەیت (مەوعید وەردەگریت) داوای ئەمە بکە.

هەمۆندسوۆرث، میدڵ سێکس

ئیمەیڵ:  HARVisits@mitie.com   (بۆ ڕێکخستنی سەردانی یاسایی - تەنها بۆ کەسانی پسپۆڕی یاسایی)

ئیمەیڵ:  HIRDomesticVisits@mitie.com (بۆ ڕێکخستنی سەردانی کۆمەڵایەتی)

ئیمەیڵ:  practiceplusgrp.healthcareheathrowirc@nhs.net  ( بۆ داوای تۆماری پزیشکی)

تەلەفۆن: ٠٢٠٨٦٠٧٥٢٠٠

سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەران لە هەمۆندسوۆرث
Harmondsworth immigration removal centre
Colnbrook-by-pass
Harmondsworth
West Drayton
Middlesex
UB7 0HB

کاتی سەردانکردن هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت. دوایین وەرگرتن کاتژمێر ٨.٣٠ی شەو دەبێت.

پێویستە پێشوەختە سەردانەکەت حجز بکەیت\ (مەوعیدەکەت وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

بزانە چۆن دەتوانیت بە شەمەندەفەر یان پاس بگەیتە سەنتەرەکە

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی لارن هاوس، ئەنتریم

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی لارن هاوس
Larne House short term holding facility
2 Hope Street
Larne
Antrim
BT40 1UR

کاتی سەردانکردن هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت – پێویستە پێشوەختە جێگا حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی مانچستەر

تەلەفۆن: ٠١٦١٥٠٩٢٠١٥

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی مانچستەر
Manchester short term holding facility
Building 302
Argosy Drive
World Freight Terminal
Manchester Airport
M90 5PZ

کاتی سەردانکردن هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت – پێویستە پێشوەختە جێگا حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

شوێن هێماکان بکەون بۆ World Freight Terminal. بینای ٣٠٢ لە لای ڕاستی ڕێگاکەدایە.

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی سویندەربی

تەلەفۆن: ٠١٥٢٢٣٠٢٦٦٥

دامەزراوەی ڕاگرتنی کورتخایەنی سویندەربی
Swinderby short term holding facility
Park Crescent
Eagle Road
Swinderby
Lincoln
LN6 9HU

کاتی سەردانکردن هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو دەبێت – پێویستە پێشوەختە جێگا حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

نزیکترین وێستگەی شەمەندەفەر وێستگەی سویندەربییە.

هەروەها نیوارک نۆرث گەیت هەیە کە (٩ میل دوورە) یان لینکۆڵن کە (١٢ میل  دوورە).

Tinsley House, Gatwick تینسلی هاوس، گاتویک

سەنتەری ڕاگواستنی کۆچبەرانی تینسلی هاوس
Perimeter Road South
Gatwick Airport
Gatwick
West Sussex
RH6 0PQ

شوێنی نیشتەجێبوون پێش ڕۆشتن لە گاتویک (بەشێکە لە تینسلی هاوس)
Perimeter Road South
Gatwick Airport
Gatwick
West Sussex
RH6 0PQ

پەیوەندی بکەن بە تینسلی هاوسەوە

(بۆ ڕێکخستنی سەردانەکان) gatwickirc.visitsbooking@serco.com ئیمەیڵ

(بۆ داوای تۆماری پزیشکی)  practiceplusgrp.brookhouse@nhs.net ئیمەیڵ:

تەلەفۆن: ٠١٢٩٣٤٣٤٨٠٠

لێرەوە زانیاری دەربارەی تێچووی پارەی هەر یەک لە پەیوەندیکردنەکان بزانە

سەردانی تینسلی هاوس بکەن

تینسلی هاوس هەفتەی ٧ ڕۆژ کراوە دەبێت، بە پشووەکانی بانکیشەوە (بانک هۆلیدەی). پێویستە لانیکەم ڕۆژێک پێشوەختە جێگا حجز بکەیت، لە نێوان کاتژمێرەکانی ٨ی بەیانی تا ٩ی شەو.

کاتەکانی سەردان کردن بریتین لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٩ی شەو.

سەنتەرەکە هەموو ڕۆژێک لە نێوان کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارە تا ٦:٣٠ی ئێوارە دادەخرێت. دوایین وەرگرتن کاتژمێر ٤:١٥ و ٨:٣٠ی ئێوارەیە

ئەوەی پێویستە بیهێنیت

کاتێک سەردان دەکەیت، پێویستە بەڵگەی ناسنامە و بەڵگەی ناونیشان لەگەڵ خۆت بەریت.

بەڵگەی ناسنامە

ئەمەش دەکرێت هەریەکێک لەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

  • مۆڵەتی شۆفێری
  • پاسپۆرت
  • بڕوانامەی لەدایکبوون
  • ناسنامە
  • بەڵگەنامەکانی گەشت کردن

بەڵگەی ناونیشان

ئەمەش دەکرێت هەریەکێک لەمانەی خوارەوە لەخۆ بگرێت:

  • بێڵ\ وەسلی خزمەتگوزارییەکان
  • ستەیتمەنت\ بەیاننامەی بانک
  • نامەیەک لە ئەم دواییە بۆت هاتبێت و ناو و ناونیشانتی لەسەر بێت

ناتوانیت مۆڵەتی شۆفێری وەک بەڵگەی ناونیشان بەکاربهێنیت.

گەیشتن بە تینسلی هاوس

خزمەتگوزاریەکی پاسی بێبەرامبەر هەیە لە ئەتڵەنتیک هاوسەوە بۆ تینسلی هاوس کە لە بروک هاوس دەوەستێت.  خاڵی هەڵگرتن لەبەردەم ئەتڵەنتیک هاوسە، کەمێک لە دەرەوەی تێرمیناڵی گاتویک ساوث. دەتوانیت کاتێک سەردانەکەت حجز دەکەیت  (مەوعیدەکە وەردەگریت) پرسیار بکەیت دەربارەی کاتی پاسەکان یان چۆنیەتی ڕێکخستنی هەڵگرتن.

لەو جێیە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بەخۆڕایی هەیە. ئەگەر sat nav بەکاردەهێنیت، ناوی شەقامەکە  Perimeter Road South  بەکار  بهێنە نەک پۆست کۆدەکە.

یارڵز وود، بێدفۆردشێر

ئیمەیڵ:  yarls-wood-visitors-centre@serco.com   (بۆ ڕێکخستنی سەردانەکان)

ئیمەیڵ: yarlswoodirc.healthcareadmin@nhft.nhs.uk ( بۆ داوای تۆماری پزیشکی)

 تەلەفۆن: ٠١٢٣٤٨٢١٠٠٠

سەنتەری ڕاگواستنی  کۆچبەران لە  Yarl’s Wood
Yarl’s Wood immigration removal centre
Twinwoods Business Park
Thurleigh Road
Milton Ernest
Bedford
MK44 2FQ

کاتی سەردانکردن کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ تا ٥ی ئێوارە و ٦ بۆ ٩ی شەو دەبێت هەموو ڕۆژێک – پێویستە پێشوەختە جێگا حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

دەبێت لانیکەم ڕۆژێک پێشوەختە جێگا حجز بکەیت (مەوعید وەرگریت).

پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەگەڵ خۆتان بهێنیت:

  • ناسنامەی وێنەیی (پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری)
  • پارەی خزمەتگوزارییەکان کە ناو و ناونیشانەکەتی لەسەر بێت

لە نێوان وێستگەی بێدفۆرد و یارڵز وود خزمەتگوزاری پاس هەیە.

Updates to this page

Published 31 ጥሪ 2025
Last updated 19 መስከረም 2025 show all updates
  1. Added translations for Kurdish Sorani and Tigrinya.

  2. Added Punjabi translation.

  3. Yarl's Wood, Bedfordshire: updated the email address for requesting medical records.

  4. More translations have been added.

  5. Added translation

ئەم لاپەڕەیە پرنت بکە